ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه،سكاڵاش له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆمارده‌كات.
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شرۆڤه‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامدا رایگه‌یاند: سكاڵای یاسایی له سه‌ر كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ن و ئاشكرای كرد به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له به‌رده‌ستدایه ده‌نگه‌كانیان له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه كه‌م كراونه‌ته‌وه.
به پێی وته‌كانی ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌وان له رێگه‌ی نوێنه‌ری سندوقه‌كانیانه‌وه 129 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌ته‌وه كه‌چی كۆمسیۆن 118 هه‌زاری بۆ ئه‌ژمار كردوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوو كه‌ناڵی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به تایبه‌ت كه‌ناڵی روداوی سه‌ر به پارتی له دووه‌م رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نه‌تیجه‌كانی ئێستای پشت به‌ست به سه‌رچاوه‌كانی ناو حزبه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ڵگه‌ی بوونی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ دروستده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق