پارێزگار پێگه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت ...فۆتۆ: كۆمه‌ڵنیوز
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
پارێزگاری سلێمانی پۆسته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت فه‌رمان به‌وه‌ده‌كات كه (163) كه‌س به‌گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێت و داواده‌كات بزانرێت چه‌ندێكیان سه‌ر به‌خۆیانن.
به‌پێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی کە ده‌ست ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز كه‌وتووه، له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌هرۆز محەمەد صاڵح فەقێ ڕه‌شید پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به نوسراوێ ژماره (25378) له‌به‌رواری 16/9/2013 ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی ده‌كات ،پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (8562) له (4-9-2013)وه نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میلاكات ژماره (14883) له 15-9-2013 كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی ئه‌و (163)به‌ڕێزه‌ی كه له لیستی هاوپێچدا هاتووه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زراون بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی به‌رامبه‌ر ناوه‌كانیان دیاریكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی كاری پێویست.
لەو بارەیەوە ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به‌رپرسی لیژنه‌ی ئابوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ی پارێزگاری سلێمانی پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2013 هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌پێی یاسایی ژمێریاری گشتی عێراق هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك ته‌رخان ناكرێت بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان.ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌وه‌شی وت: ئه‌مه‌ی كه پاره‌یه‌ك ته‌رخان كراوه بۆ كۆمه‌ڵێك موچه‌خۆری كارتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان،مه‌به‌ست لێی ته‌نها بۆ بانگه‌گه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه ئه‌و ڕێكاره‌یه كه ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه سه‌روه‌تی نیشتمانی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات بۆ خزمه‌تی خۆیی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق