ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
ڕاپۆرتی : هێمن عه‌لی
په‌رله‌مانتاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه پێك هاتوون له(مەروان گەڵاڵی،هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی،سۆران عمر،فه‌خره‌دین قادر،نه‌جیبه له تی‌ف،شوكریه ئیسماعیل) وه‌ك یه‌كه‌م فراكسیۆن داهاتی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشكراده‌كه‌ن.
هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی كه به (14255)ده‌نگ بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزئاشكرای كرد و وتی:" خاوه‌نی خانووه‌یه‌كی (200)مه‌ترم له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی،ئۆتۆمبیلێكی جۆری (فۆڵچنه‌ر)یابانی مۆدێل (2009).
گه‌چێنه‌یی ئه‌وه‌شی وت: زه‌وییه‌كی (200) مه‌تریشم هه‌یه، وه‌ك موچه خۆری ئه‌وقاف مانگی (900)هه‌زاردینارم هه‌یه،خێزانه‌كه‌شم هیچ شتێكی به‌ناوه نیه.
مه‌روان گه‌ڵاڵی كه به ( 10425)ده‌نگ بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز ئاشكرای كرد:خاوه‌نی خانووه‌یه‌كی (250)مه‌ترییم هه‌یه له ناوبازاڕی شاری سۆران،له‌خانووه‌كه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو بازاڕدایه خاوه‌نی سێ دووكانم له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی خانووه‌كه‌م،ئۆتۆمبیلێك یشم هه‌یه له‌جۆری(توێتالانكرۆزه‌ر).
مه‌روان گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت:وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی موچه‌كه‌م(1.700)هه‌زاردیناره.
سۆران عمر كه به(8329)ده‌نگ بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: نه‌خانوو و نه‌زه‌ویشم نیه،تاكو ئێستاش سودمه‌ندنه‌بووم له هیچ شتێكی حكومی.
سۆڕان عمر ڕاشی گه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كلیزه‌ر)م هه‌یه،كه به‌هاكه‌ی (130$) وه‌ره‌قه‌یه،ئه‌ویش ته‌نها نیوه‌ی هی حۆمه،خێزانه‌كه‌شم هیچی به‌ناوه‌نیه.
سۆران ده‌ڵێت: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری هه‌واڵی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام موچه‌كه‌م(900)هه‌زاردیناره.
فەخرەدین قادر كه‌به (5329)دەنگ بوویه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: خانوویه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (100)مه‌تر له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ندیلی شاری سلێمانی،له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك زه‌وی (250)مه‌تری.
فه‌خره‌دین قادر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:ئۆتۆمبیلێكی جۆری (توێتاپرادۆ)(2002)م هه‌یه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌و موچه‌كه‌ی (1.550)هه‌زاردیناره.
نەجیبە لەتیف كه (1065)ده‌نگ بوویه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی راگه‌یاند: خانوویه‌كی (160)مه‌تری یان هه‌یه له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی،له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی جۆری (مازدا) ئه‌وانه‌ش به‌ناوی هاوسه‌رییه‌وه‌یه،هیچ موڵكێك به‌ناوی خۆیه‌وه نیه.
نەجیبە لەتیف ده‌ڵێت: وه‌ك سكرتێره‌ی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی موچه‌كه‌م (300)هه‌زاردیناره.
شوکریە اسماعیل كه (1057) دەنگ بوویه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی وت: خانوویه‌كی (150)مه‌تری له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆی شاری هه‌ولێر و ئۆتۆمبیلێكی جۆری (هۆندا) به‌ناومه‌وه‌یه.
شوكریه اسماعیل ڕاشی گه‌یاند: هه‌روه‌ها دووپارچه‌زه‌وی (250)مه‌تر و 12 دۆنم زه‌وی زه‌راعی له‌ده‌شتی هه‌ولێر كه‌وه‌ك میرات بۆم ماوه‌ته‌وه به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه.
شوكریه مامۆستای ناوه‌ندی یه‌و موچه‌كه‌شی (900)هه‌زاردیناره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق