السبت، 31 أغسطس 2013
الخميس، 29 أغسطس 2013
بە وێنە ... ئاهەنگی دەستپێکردنی بانگەشەی لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌سازكردنی ئاهه‌نگێك ده‌ستیكرد به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز و لێدانی مارشی لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان (لیستی دادگه‌ری)وپاشان خویدنهوهی ناوی كاندیدانی لیستی دادگه‌ری
دواتریش مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و گرنگی لیستەکەی کۆمەڵی ئیسلامیی روونکردەوە
ئاگادارییەک لە ئاژانسی کۆمەڵنیوزەوە
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئاژانسی کۆمەڵنیوز ئاگاداری هەموو هاوڵاتیانی کوردستان دەکات کە دەتوانن بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانیان هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی خروقات و گزیکاری لیستەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لیستەکانی پارتی و یەکێتی و قۆرخکردنی فەرمانگەکانی حکومەت و بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ خزمەتی لیستەکانیان.
دەتوانن بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانتان هاوکارمان بن لە رێگریکردن لە هەڵبژاردنێکی ناتەندروست
بەم ئیمەیلە فایلەکانتان دەگاتە دەستمان:
komalnews@yahoo.com
ئاژانسی کۆمەڵنیوز
بەم ئیمەیلە فایلەکانتان دەگاتە دەستمان:
komalnews@yahoo.com
ئاژانسی کۆمەڵنیوز
ناوی كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنه کانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراده‌كات، بهژمارە 104 دروشمی (دادگه‌ری) به (92) كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی سه‌رۆكی (قەوارەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان)ە و مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی کۆمەڵ سه‌رۆكی (لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانە)، لۆگۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌بێته ناونیشانی كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕه‌نگی سەرەکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش رەنگی (پرته‌قاڵی) یه.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)