مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی یەکەمین کۆبوونەوەی پاش هەڵبژاردنەکان ساز کرد ... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
دوێنێ یەکشەممە، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کۆبوویەوە و لە کۆتاییشدا بەلاغێکی گرنگی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی بەلاغەکەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا هاتووە، "سه‌باره‌ت به‌ستراتیژیه‌تی كاری داهاتومان پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه به‌ڕاوێژو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و ڕاوێژ به كادرانمان ئه‌جیندای كارمان دیاری ده‌كه‌ین.."
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
رۆژی یەکشەممە 6-10-2013 له شاری هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ كۆبووه، كۆبوونه‌وه‌كه كه‌ته‌رخان كرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌ره‌تا مه‌كته‌بی سیاسی پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌گه‌لی كوردستان كرد كه خودی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه گه‌رچی به‌داخه‌وه پڕ كه‌م‌و كورتی بوو، به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه ساخته‌كاری‌و ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ كراوه له‌مه‌شدا كۆمسیۆن به به‌رپرسیار ده‌زانن.
ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه متمانه‌ی خۆیان داوه به لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له نێو ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌نگیان به‌لیسته‌كه‌مانداوه‌و گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كان نه‌داو سوپاس‌و پێزانینی خۆمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كادر‌و خوشك‌و برایانه‌مان كه هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵیاندا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سوپاسی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌كه‌ین كه لێبڕاوانه له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كاریان كرد‌و پیرۆزبایش له‌سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگی خوشك‌و برایانیان توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان‌و هه‌مووان چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و به‌ڵێنه‌كانیان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده ده‌كه‌ین‌و داوا ده‌كه‌ین له‌هه‌ركوێ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ویستی له‌وێ بن‌و سوپاس بۆ خوا كه له‌م خوله‌دا كۆمه‌ڵ بوو به خاوه‌ن شه‌ش كورسی‌و دوو كورسی زیادی كردووه.
سه‌باره‌ت به‌كه‌می ده‌نگه‌كانیش وێڕای هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی به‌چاوخشاندنه‌وه به‌كاروباری خۆی‌و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌هۆكاره نێوخۆیه‌كانیش ده‌پێچێته‌وه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفت‌و لابردنی له‌مپه‌ڕه‌كان ده‌دات‌و به‌ئومێده‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌نێت‌و ته‌نها ئامانجی كۆمه‌ڵیش له‌هه‌ڵبژاردندا كورت هه‌ڵنه‌هاتووه‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامیی‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مانیش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین‌و داوا ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م كادر‌و ئه‌ندامان ئۆرگانه‌كان خۆساز بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به‌ستراتیژیه‌تی كاری داهاتومان پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه به‌ڕاوێژو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و ڕاوێژ به كادرانمان ئه‌جیندای كارمان دیاری ده‌كه‌ین.
مەکتەبی سیاسی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
2013-10-6 - هەولێر

like
ردحذف