ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
ئاماده‌کردنی:بریار فه‌ریق
نۆمینه‌ی حاجیان: ئه‌مه‌به‌کوردی نۆمینه‌یه، ده‌نا خۆی ده‌رۆژی مانگی ذی الحجة‌یه، ئه‌و ڕۆژانه‌یه که‌حاجێکان له‌مه‌راسمی حه‌جدان،مه‌رجیشه‌ڕۆژی عاره‌فه‌ی تێدابیت (بۆ غه‌یری ئه‌و که‌سه‌ی له‌حه‌جه) بۆیه‌ووتراویشه‌نۆمینه‌چونکه‌به‌عاره‌فه‌وه‌ده‌بێت به‌ده..
-قه‌تاده‌خوای لێی ڕازبێ ده‌گێڕێته‌وه‌که‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی( صوم يوم عرفة يكفر سنتين ماضية ومستقبلة وصوم عاشورا‌ء يكفر سنة ماضية رواه الجماعه الا البخارى والترمذى) واته:ڕۆژوو گرتنی عاره‌فه‌گوناهی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه، ساڵێ پێشتر‌و سالێک دواتر،ڕۆژوو گرتنی عاشوراش هی ساڵی ڕابوردوو.
-حه‌فصه‌خان- خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت (أربع لم یکن یدعهن رسول اللّه صلی اللّه علیه و سلم: «صیام عاشورا و العشرو ثلاثة أیام من کل شهر و الرکعتین قبل الغداة» رواه أحمد و النسائی
واته:چوار جۆر په‌رستن هه‌یه، که‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێیانه‌وه‌پابه‌ند بووه، ده‌یگرتن: ڕوژووی عاشورا، نۆمینه‌ی حاجیان(ده‌ڕۆژی ذی الحجة) سێ ڕۆژ له‌هه‌موو مانگێک، دوو رکات سونه‌تی پێش نیوه‌ڕۆ.
-ئه‌بو هوره‌یره‌خوای لێی ڕازبێ فه‌رمووی : (( نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن صوم يوم عرفة‌بعرفات )) : رواه احمد وابو داود والنسائى وابن ماجه واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌یده‌هێشت ئه‌و حاجیانه‌ی له‌ڕۆژی عارفه‌دا، له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاتن به‌ڕۆژوبن.
ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رمووێت: ئه‌هلی عیلم پێیان چاک بوو خه‌ڵک له‌عاره‌فه‌دا به‌ڕۆژوبن جگه‌له‌و حاجیانه‌ی، که‌له‌کاتی حه‌جدا له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات کۆده‌بنه‌وه.
ئومول فه‌صل- خوای لێی ڕازبێ فه‌رمووی : انهم شكوا فى صوم رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم عرفه , فأرسلت اليه بلبن , فشرب وهو يخطب الناس بعرفه(متفق عليه) واته: کۆمه‌ڵێک گومانیان له‌وه‌هه‌بوو ڕۆژی عاره‌فه‌یه‌و که‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فاته‌و به‌ڕۆژوبێت، بۆیه‌منێش هه‌ندێک شیرم بۆ نارد، ئه‌ویش له‌کاته‌ی ووتاری ده‌دا دایانێ ، خواردیه‌وه.
سه‌رچاوه:
کتێبی ڕۆژوو: نوسینی: ئازاد نجم ا‌لدین ،،لا‌په‌ره55 بۆ 57، له‌بڵاوکراوه‌کانی نوسینگه‌ی ته‌فسیر
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق