ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یامێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌و په‌یامه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و موسڵمانانی جیهان ده‌كات، هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت موسڵمانان ئه‌م جه‌ژنه به‌هه‌لێك بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌یه‌كتری‌و ئاشته‌وایی نێوانیان ته‌ماشا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر له‌و په‌یامه‌یدا پیرۆزبایی ته‌واوبوونی هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مانی له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسله یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد‌و هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و پارچه‌كانی كوردستان ده‌كات‌و به‌پێویستی ده‌زانێت هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك تاك لایه‌نانه بڕیار له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان نه‌دات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق