ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌های هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و چاره‌نووسی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانیش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه به‌وته‌ی ناوبراو بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌بێت.
وائیل ئه‌لوائیلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان به‌های هه‌ر كورسییه‌كی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
وائیل ئه‌لوائیلی رایگه‌یاند:" كه به‌های هه‌ر كورسییه‌كی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان 19 هه‌زار و 522.47 ده‌نگه.
وائیلی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له دابه‌شكردنی 100 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، 96 كورسی لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
وتیشی: "چوار كورسییه‌كه‌ی تری په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا دابه‌شكراوه كه كورسییه‌كیان بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سێ كورسییه‌كه‌ی تر بۆ ئه‌و قه‌وارانه ده‌بێت كه ده‌نگی پێویستی كورسییان نه‌هێناوه و ده‌نگه‌كانیان له چاو لایه‌نه‌كانی تر زیاتره.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تائێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان 38 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 كورسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 18 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 10 كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش 6 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێك له چوار كورسییه‌كه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌بێت و به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌بێته 7 كورسی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق