ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئه‌و ساخته‌كاری‌و فێڵانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌رانبه‌ری كراوه، پاشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 1/10/2013، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ رای گشتی سازكرد.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه‌هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ساخته‌كاریی دژ به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رێوه‌ده‌چێت.
موحه‌ممه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی: له‌گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان له‌فۆڕمی 702ه‌وه بۆ 704 له‌چه‌ندین شوێن ده‌نگه‌كانمان سفر كراونه‌ته‌وه
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تێبینی‌و سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و كۆی پرۆسه‌كه لای ئێمه له‌ژێر پرسیاردایه.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی توندیشی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا پێنج هه‌زار كارمه‌ندی بێ ئه‌زموونیان بۆ ده‌نگدانی گشتیی زیاد كردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌كات ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رانه‌گه‌یه‌نێت، چونكه لای ئێمه جێگه‌ی ئیعتیبار نییه‌و ئه‌نجامه‌كانمان به‌مشێوه‌یه قبوڵ نییه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق