به‌هۆی ده‌نگدانیان به ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه له پاسه‌وانانی سنوور ده‌كرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت ... فۆتۆ:هێمن عه‌لی
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
لایه‌نێكی شكستخواردووی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان‌و گواستنه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگیان به لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌وجی دووی سه‌ر به‌لیوای سێی پاسه‌وانی سنووری سوپای عێراق كه باره‌گاكه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده بۆ په‌یام ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد: فه‌رمانده یه‌كێتیه‌كانی ناو فه‌وجه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان به‌لیستی 102ی یه‌كێتی نه‌داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه رونیكرده‌وه: ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه سه‌ر به‌یه‌كێتین، وتویانه له‌رێگه‌ی خۆیانه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه له‌ناو فه‌جه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن كه ده‌نگیان به لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسۆن داوه، بۆیه به‌تووندی هه‌ڕه‌شی سزادان‌و گواستنه‌وه له‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌نگیان به‌لیستی 102ی یه‌كێتی نه‌داوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق