- ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه،له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی محه‌مه‌دحه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی متمانه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كات، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی خیانه‌تكاران ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ بكه‌ن.ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیهوهبهپێویستی ده‌زانین سوپاسی هاونیشتمانیانی كوردستان بكه‌ین له به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،پێ‌زانین مان هه‌یه بۆ هه‌موو ده‌نگده‌رانی لیستی كۆمه‌ڵ و سوپاس بۆ هه‌موو به‌رپرس و كاندید و ئۆرگانه‌كان و كادیر‌و بریكاره‌كان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به خوشك و برایانه‌وه،سوپاس بۆ سه‌رخه‌رانی لیستی 104 كه له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌وی خۆیان خسته‌كاربۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌یان، سوپاس بۆ هونه‌رمه‌ندان،هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز و سه‌رجه‌م ڕادیۆ كانی كۆمه‌ڵ.سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی تاكو ئه‌م ساته‌ش ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ده‌ستی خیانه‌تكاران ده‌پارێزن،كه‌به‌داخه‌وه له هه‌ندێ له‌ناوه‌نده‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ كراوه،ئێمه‌ش سكاڵامان تۆماركردووه له‌لای كۆمسیۆن،تاكو كۆتای پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان ته‌واو نه‌بێ دواڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ ڕوون نابێته‌وه.هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران و هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه،له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانمان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كانی خۆمان له‌لایه، له‌به‌ر پابه‌ندی ئه‌خلاقی و ئاینی پێمان خۆش نیه له خۆمانه‌وه ڕه‌قه‌م لێبده‌ین،به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌یه‌ك ده‌نگی خۆمان خۆش نابین.دوباره سوپاس بۆ ههموولایهكلهگهڵ ڕێزدامحهمهدحهكیم جهباروتهبێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان26-9-2013
الخميس، 26 سبتمبر 2013
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق