ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز
هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ساخته‌كاری ئاشكرا ده‌بێت ... فۆتۆ:په‌یام
هه‌وڵێكی ساخته‌كاریی له‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكرات ئاشكرا ده‌بیت و نوێنه‌ر‌و چاودێری لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕایده‌گه‌ینێت كۆمسیۆنی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و سكاڵایان دژ به چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك تۆمار كردوه.
له‌قه‌زای (سۆران)ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان جگه له‌پارتی دیموكرات كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ستكاریی‌و ساخته‌كردن له‌ده‌نگی ده‌نگده‌رانی قه‌زاكه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌به‌گومانه‌وه له‌پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ڕوانن‌و چه‌ندین پێشێلكاریی له‌ئارادایه، هه‌روه‌ها له (كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و سۆسیالیست‌و یه‌كێتی‌و پارتی چاره‌سه‌ر)سكاڵایان دژ به چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك تۆمار كردووه.
كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی سۆرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی(زانا پیرئۆمه‌ری) له‌لێدوانێكدا به‌ناوی هه‌ر شه‌ش قه‌واره سیاسییه‌كه‌وه رایگه‌یاند: توانیمان له‌سه‌ر مێزی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان قه‌ڵه‌مێكی شین‌و هه‌وڵی بردنه ده‌ره‌وه‌ی مۆری ئه‌لیكترۆنیی له‌شوێنی كاركردنی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكه‌ین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق