به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی ناوشار جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان خه‌ڵكی هه‌ولێری خۆڕاگر بیست وسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ 1990/12/26 حكومه‌تی به‌عسیه‌كان له‌عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌بزاڤی ئیسلامیمان وخه‌باتی ڕزگاریخوازی میلله‌ته‌كه‌مان و ترساندنی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ،هه‌ستا به‌له‌سێداره‌دانی پۆلێك له پێشمه‌رگه‌وبرایانی ناوشار به‌ناوه‌كانی (مامۆستا مه‌لا محمد كونه‌فلوسه‌یی ،دكتۆر خالص ،حاجی مننه‌وه‌ر،سید سالم،هیوا مجرووم) كه‌تا كۆتایی هه‌ناسه‌ی ژیانیان داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف وئازادیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بوون له‌م ڕێیه‌دا گیانی خۆیان به‌خشی وچونه ڕێزی صه‌دان شه‌هیدی ڕێگای نیشتمان په‌روه‌ری وئیسلامخوازی. ئێمه له‌كاتێكدا یادی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه ده‌كه‌ینه‌وه ،خه‌باتی ڕزگاریخوازی قۆناغی باشی بڕیوه‌و میلله‌ته‌كه‌مان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی خۆیه‌تی،هاوكات كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی هاووڵاتیانی ناڕه‌حه‌تكردوه،ئومێد ده‌كه‌ین له‌ساڵی نوێ كابینه‌ی نۆیه‌م ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هاونیشمانیانی كوردستان. له‌كۆتایی دا له ساڵڕۆژی ئه‌م پۆله شه‌هیده‌دا به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌هه‌موو قۆناغ وبارێكدا له‌به‌ره‌ی هاووڵاتیان وڕێبازی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانماندا بین و له‌خه‌باتی بێ‌وچان به‌رده‌وام بین. سڵاو له‌ڕۆحی پاكی شه‌هید مامۆستا محمد كونه‌فلوسه‌یی وهاوڕێیانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی میلله‌ته‌كه‌مان . مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
الجمعة، 27 ديسمبر 2013
به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی ناوشار.

الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق