ئه‌مڕۆ 26/ 12 / 2013 بیست سال تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی مامۆستا شه‌ریف و هاوڕێكانی، م. شه‌ریف ناوێكی دیاری ڕابوونی ئیسلامیی و ده‌ڤه‌ری بیتوێن - پشده‌ره، م.شه‌ریف كه به ملابێده‌نگ ناسرابوو له‌ته‌مه‌نێكی كه‌می سه‌ره‌تای لاوی‌دا ئاشقی مزگه‌وت و زانستی ئیسلامیی ده‌بێت و پاشان بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌و پاراستنی دین و ژینی گه‌لی كورد ده‌چێته شاخ و له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی دا ده‌ست ده‌كات به خه‌باتی چه‌كداری دژی ڕژێمی به‌عس، له‌سه‌رده‌می شاخدا ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌و دوای ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو شار ده‌بێته به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری.
دوای شه‌ڕه داسه‌پاوه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له 20 / 12 / 1993 م.شه‌ریف له میحوه‌ری چوارقورنه شه‌ڕده‌كات و پاشان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ركردایه‌تی له سه‌رئه‌شكه‌وتان ده‌چێته ئه‌وێ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له چیای ماكۆك ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی یه‌كێتی و دوای گرتنیان به دیلی شه‌هید ده‌كرێن، روو رەشی بۆ دوژمنانی ئیسلام ....
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق