لایه‌نگرانی مورسی سورن له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت .... فۆتۆ: جزیره نێت
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
دوێنێ یه‌كشه‌مه 6ی ئكتۆبه‌ر له یادی سه‌ركه‌وتنی سوپای میسر به سه‌ر سوپای ئیسرائیل‌دا له ته‌واوی پارێزگاكانی میسردا خۆپیشانده‌ران ڕژانه نێو گۆڕه‌پان‌و شه‌قامه‌كانی میسر بۆ ئیدانه كردن‌و ڕه‌د كردنه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 51 كه‌س كوژراو سه‌دانی تریش برینداربوون له پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منیه‌كاندا و زیاتر له 400 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كران .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند: زیاتر له 51 كه‌س كوژراو 268 كه‌سیش بریندار بوون به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا .
دوێنێ هێزه‌كانی پۆلیسی میسری گوله‌ی زیندویان ته‌قاند به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق