مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان ... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
ژمارەیەک سەرکردە و رۆشنبیری یەکێتی لە بەرامبەر شکستی لیستەکەیاندا هێرش دەکەنە سەر ئیسلامییەکان و سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌و حه‌قد‌و كینه‌ی كه هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌داره‌كانتان‌و ڕۆشنبیره‌كانتان هه‌یانه‌و ده‌ریده‌خه‌ن به‌رانبه‌ر به حزبه ئیسلامیه‌كان دوره له‌و دروشمانه‌ی كه هه‌ڵـتانگرتووه .
مەروان گەڵاڵی سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دەنوسێت، یەکێتی خاوەنی خەباتی شاخ و شارە به‌ڵام به‌ڕێزان ئه‌و حه‌قد‌و كینه‌ی كه هه‌ندێک له سیاسه‌ت مه‌داره‌كانتان‌و ڕۆشنبیره‌كانتان هه‌یانه‌و ده‌ریده‌خه‌ن به‌رانبه‌ر به حزبه ئیسلامیه‌كان دوره له‌و دروشمانه‌ی كه هه‌ڵـان گرتووه .
روونیشیدەکاتەوە، شه‌وی رابردوو له كه‌ناڵی ڕووداو براده‌رێكتان له دڵێكی پڕ قینه‌وه هه‌موو شته‌كانی ده‌گێڕایه‌وه بۆ ڕ‌وته ئیسلامیه‌كان كه سه‌به‌بی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانن له‌م كوردستانه‌دا.
سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان راشیدەگەیەنێت، شكستی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ناكرێت بدرێته پاڵ ئیسلامیه‌كان چونكه وا نیه هه‌رچه‌نده ئێمه كه حزبایه‌تی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه ده‌یكه‌ین كه پێگه‌ی خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین و زۆرترین كورسی به‌ده‌ست بهێنین به‌ڵام جه‌ماوه‌ر ئه‌م ئاواته‌ی ئێمه جێبه‌جێ ده‌كات ده‌مێنێته‌وه. هیوادارم هه‌موو لایه‌كمان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بمان جوڵێنێت وه هه‌میشه له به‌ره‌ی گه‌ل دابین وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆمان بخه‌ین .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق