دڵشاد گەرمیانی: دەبێت هەمووان بە ئاشکرا بڵێن: نا بۆ دزینی تانکەرە نەوتەکان... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
دڵشاد گه‌رمیانی داوا له هاوڵاتیانی كوردستان و لایه‌نگرانی ئیسلامییه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رم و گور به‌شداری
له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و پر به گه‌رووش بڵێن : به‌ڵێ بۆ ئیسلام و به‌ڵێ بۆ ئیسلامییه‌كان. نا بۆ نادادگه‌ری و دزینی
تانكه‌ره نه‌وته‌كان.
دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له وتارێکدا دووپاتیده‌كاته‌وه: بۆ به‌رگری له ئایینی پیرۆزی
ئیسلام و بۆ پاراستی بیروباوه‌ری میلله‌تی كوردی موسڵمان، داوا له هاوڵاتیانی كوردستان و لایه‌نگرانی و ئه‌ندامانی
حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندابكه‌ن و دژی نا عه‌داله‌تی و دزین و ده‌نگی ساخته بوه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ك گه‌رمیانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ندێك لایه‌ن له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئایینی پیرۆزی ئیسلامییه‌كان بیر
ده‌كه‌وێته‌وه و دروشمه ئایینه‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، گه‌رنا له‌ناخدا دژی ئایینی ئیسلامن
و به كرده‌وه ئایینی ئیسلامیان ناوێت.
ده‌شڵێ ئێمه‌ی ئیسلامییه‌كان ئیسلام ناخه‌ینه به‌رنامه و موزایه‌ده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاده و به كرده‌وه قورئان و
شه‌ریعه‌ت به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێ په‌یجی ساخته‌و ماڵپه‌ره‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و
پارتی و سێبه‌ره‌كانیان چه‌ندینجار هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه دڵشاد گه‌رمیان داوا له ئیسلامییه‌كان ده‌كات نه‌ڕۆنه
هه‌ڵبژاردن و به‌شداری ده‌نگدان نه‌كه‌ن چونكه شتێكی شه‌رعی نییه.
به‌ڵام گه‌رمیانی ئه‌و هه‌واڵه ناراسته چه‌واشه‌كارانه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه به هه‌ڵمه‌ت و پروپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌زانێت.
له ئێستاشدا گه‌رمیانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناراستانه ده‌ڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان و سه‌رخستنی
ئایینی ئیسلام و دۆرانی نائیسلامییه‌كان پێویسته به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین و به زمانی حاڵیش بڵێین به‌ڵێ بۆ ئیسلام و
ئیسلامییه‌كان و نا بۆ نا ئیسلامییه‌كان.
به‌ڵێ بۆ گێرانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و دادگه‌ری ئیسلام نا بۆ دزینی تانكه‌ره نه‌وته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.به‌ڵێ بۆ دادگه‌ری
نا بۆ ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی
دەقی وتارەکە بخوێنەرەوە
ئێمه ته‌نها یه‌ك ده‌ستورو به‌رنامه‌مان هه‌یه كه‌قورئان و ئیسلامه،هیچ شه‌ك و گومانێكمان لێی نیه،
ئاماده‌نین بیخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه،ئه‌وه غه‌یری ئێمه‌یه وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه، هه‌ر ڕۆژه‌و ڕوو له خۆری
ده‌ستكردی به‌رنامه‌و بیردۆزه‌یه‌كی نامۆی هاورده‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌كات، دوو ڕوانه‌ش بۆ
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی ساده‌و ساویلكه‌ی موسڵمان،ته‌نها له بۆنه ئیسلامیه‌كان و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ترسنۆكانه
گوتاری خۆ ده‌گۆڕن و ناوی خودا دێنن و وه‌ك موسڵمان و باوه‌ڕدارێك خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.
له ناخیشیاندا شه‌ریعه‌تی خودایان قبوڵ نیه و به‌كرده‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن!تانه له‌دادپه‌روه‌ری خودا‌و ڕه‌خنه له‌به‌رنامه‌كه‌ی
له ناخیشیاندا شه‌ریعه‌تی خودایان قبوڵ نیه و به‌كرده‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن!تانه له‌دادپه‌روه‌ری خودا‌و ڕه‌خنه له‌به‌رنامه‌كه‌ی
ده‌گرن!داوای ڕای خه‌ڵك و پشتگیری جه‌ماوه‌ریش ده‌كه‌ن، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له هه‌موو كایه‌كانی
ژیان و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه هاورده ناشه‌رعی و دژه ئیسلامیه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر،
له‌وانه دزین و به‌ساخته بردنی ڕای ئه‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رو تاكه موسڵمانانه‌ی كه‌به‌هۆی بێزاریانه‌وه له‌حكومه‌ت و
ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر هۆكارێكیتر، نایانه‌وێ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
بۆیه خه‌ڵكی ئیسلامیش به پێویستی شه‌رعی سه‌رشانی خۆی ده‌بینێ و ده‌زانێ بۆ ڕێگرتن له پیلانه‌كان و
بۆیه خه‌ڵكی ئیسلامیش به پێویستی شه‌رعی سه‌رشانی خۆی ده‌بینێ و ده‌زانێ بۆ ڕێگرتن له پیلانه‌كان و
به‌رگری كردن له‌ئاین و بیروباوه‌ڕی ئه‌و میله‌ته‌و پاراستنی، بچێته مه‌یدان و ده‌نگ بۆ ئیسلامیه‌كان بدات و
به‌زمانی حاڵیشی بڵێ: به‌ڵێ بۆ ئیسلام و ئیسلامیه‌كان، نه‌خێر بۆ ماركسیه‌ت و عه‌لمانیه‌كان، به‌ڵێ بۆ
گێڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و دادگه‌ری ئیسلام، نه‌خێر بۆ حوكمی ڕۆژئاوا‌و ئیباحیه‌ت و بینینی دزینی ڕۆژانه‌ی
تانكه‌ره نه‌وته‌كان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق