بةرنامةي ليست

بةرنامةي ليست
به‌رنامه‌ی لیستی 104 ی كۆمه‌َڵی ئیسلامی

شريتي هةوال

لاإلهَ إلا الله مُحَمَّدٌ رَسولُ الله

الأحد، 15 سبتمبر، 2013

پرتەقاڵییەکان لە شارباژێر بوون


 پرتەقاڵییەکان لە شارباژێر بوون
پشتیوانیه‌كان له‌سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رده‌وامه‌ ... فۆتۆ:كۆمه‌ڵنیوز
ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:

به‌به‌شداری‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفراوان مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌،كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ ئۆتۆمبیلی‌ بۆ ده‌ڤه‌ری‌ شارباژێڕ ڕێكخست به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104.

عبدولحمیدجه‌لال به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوزی‌ ڕاگه‌یاند: بۆ زیاتر ئاشناكردن و به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104،كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ ئۆتۆمبیل مان بۆ ناوچه‌ی‌ شارباژێڕ ڕێكخست بۆ گونده‌كانی‌ شارباژێڕ و دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ و ماوه‌ت.

عبدولحمیدجه‌لال ئه‌وه‌شی‌ وت: جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆر به‌شدارییان كرد و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پێدا تێپه‌ڕین به‌گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ پێشوازییان له‌ لیستی‌ 104 كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق