ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، سوێندو ته‌ڵاقی به‌زۆر له ڕووی شه‌رعییه‌وه هیچیان له‌سه‌ر دانامه‌زرێت‌و خاوه‌نه‌كانیان تاوانبار نابن.
مه‌كته‌بی زانایان‌و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی سوێندو ته‌ڵاقی به‌زۆر كه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و ترساندنی خه‌ڵكی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت، سوێندانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌لایه‌نێكی دیاریكراو كارێكی قێزه‌ونه‌و له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئازادی مرۆڤدا ناگونجێت.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی زانایان خه‌ڵكی كوردستان له‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه ده‌چنه خانه‌ی زۆرلێكردن‌و سوێندو ته‌ڵاقی زۆره‌ملێ، به‌هیچ جۆرێك كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دین‌و ژینی خاوه‌نه‌كه‌ی نیه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی به‌و جۆره ره‌فتارانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
هه‌روه‌ك مه‌كته‌بی زانایان‌و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوێندو ته‌ڵاقیان لێوه‌رگیراوه كه ته‌نها ده‌نگ به‌حزبێك بده‌ن، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، ئه‌و سوێندو ته‌ڵاقانه زۆره‌ملێن، هه‌رشتێكیش له ئیسلامدا به‌زۆرو به‌بێ قه‌ناعه‌ت ئه‌نجامدرا، مایه‌پوچ‌و به‌تاڵه‌و هیچ حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه سه‌باره‌ت به سوێنددان یاخود ته‌ڵاقخواردنی زۆره‌ملێ بۆ هه‌ڵبژاردن.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاونیشتمانیانی به‌ڕێزی كوردستان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ له حزبه‌كان بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتری جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵساون به كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكان و سوێند دانیان به قورئانی پیرۆز، یاخود ته‌ڵاق پێخواردنیان به زۆر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ته‌نها ده‌نگ به ئێوه ده‌ده‌ین.
ئه‌م دیارده قێزه‌ونه بێجگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئازادی‌دا ناگونجێ، كه خوای په‌روه‌ردگار به‌مرۆڤه‌كانی به‌خشیوه، ئێمه‌ش وه‌كو زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ خه‌ڵكی كوردستانی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نین "ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی زۆرلێكردن و سوێند و ته‌ڵاقی زۆره ملێ و، به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ته‌ڵاق و سوێندانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دین و ژینی خاوه‌نه‌كه‌ی نیه و، داواشده‌كه‌ین خه‌ڵكی مسوڵمانی كوردستان به‌و جۆره ڕه‌فتارانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و بۆ ئه‌و كێشانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار" .
ئێمه له مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵ داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن حزبه كانه‌وه و هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه سوێند و ته‌ڵاقی به‌زۆر پێخوراوه كه له ڕۆژی ده‌نگداندا به‌وان نه‌بێت نابێ ده‌نگ به كه‌سی تر بده‌ن ده‌ڵێین "ڕای گه‌وره زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگه، سوێند و ته‌ڵاقی له‌و جۆره به زۆره ملێ ( گلاق المكره ) داده‌نرێت و شتێكیش له ئیسلامدا قه‌ناعه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بێت و به زۆر به كه‌سێك بكرێت مایه پوچ و به‌تاڵه و هیچ حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت".
والسلام علیكم و رحمه الله و بركاته
مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
10/ ژی القعیده1434هـ / 16/9 / 2013 ز
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق