ده‌نگده‌ری به‌ڕێز؛ لیسته‌كه‌ت، لیستی (104)ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به دروشمی "دادگه‌ریی"و له ژێر سێبه‌ر‌و فه‌رمانی ئایه‌تی خوای دادگه‌ر "إن الله یأمر بالعدل والاحسان"دا په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی تۆی به‌ڕێز ده‌كات، له پێناو به‌رپاكردنی دادگه‌ریی‌و چاكسازیكردن له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ تاك‌و خێزانی كوردستانیی له هه‌رێمی ده‌وڵه‌مه‌ند به داهات‌و سامانی سروشتی.
هاوڵاتی به‌ڕێز؛ وه‌ك ده‌زانیت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وسانه له ئاست چاكسازیی‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، له‌و باره‌وه بێجگه له دروشم‌و بانگه‌شه هیچ هه‌نگاوێكی كرداریی ئه‌وتۆی نه‌ناوه‌و هه‌تا ئێستاش هه‌موو ده‌بینین چۆن تارمایی گه‌نده‌ڵیی له‌بری دادگه‌ریی‌و، سیمای حزبایه‌تیی، له‌بری پێوه‌ری هاوڵاتیبوون، باڵی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ماندا كێشاوه.
لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان متمانه‌ی ته‌واوی به توانا‌و ئیراده‌ی به‌هێزی تۆ هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵیی‌و به‌رپاكردنی چاكسازیی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ش به پشتیوانی تۆی به‌ڕێز ده‌بێت له لیستی كۆمه‌ڵ، كه به به‌رنامه‌یه‌كی ئامانجداره‌وه له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی دین‌و دونیای تۆدا به كاندیدی شایسته، ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه پێی ده‌ستپێریت‌و وه‌ك چۆن له دوێنێدا وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ست له‌گه‌ڵتانبووین، ئه‌مڕۆش به هه‌مان گیانی پێشمه‌رگانه‌وه به لیستێك كاندیدی شاره‌زاه‌وه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌ركه‌كانمان‌و، داكۆكیكردن له به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئێوه، بۆ ژیانێكی باشتر‌و ئاینده‌یه‌كی ڕوونتر بۆ نه‌وه‌كانمان.
ده‌نگده‌ری به‌ڕێز؛ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویستی به مرۆڤی ده‌ستپاك‌و ئه‌مین‌و ڕاستگۆ هه‌یه، دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی به شاره‌زایی‌و پسپۆڕیی هه‌یه، داكۆكیكردن له به‌رژوه‌ندیی گه‌ل پێویستی به مرۆڤی له خۆبوردوو هه‌یه، كوردستان خاوه‌نی داهاتێكی زۆره له به‌شه بودجه‌ی نه‌وت له به‌غداو، داهاتی ناوخۆیی‌و گومرگ‌و، داهاتی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانه، چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و داهاته‌یه، پێویستی به ده‌ستێكی ئه‌مین هه‌یه، كه حزبایه‌تی نه‌كات‌و له ژێر چاودێریی خه‌ڵك‌و یاسادا بێت، سه‌ره‌ڕای چاودێریی خوایی كه له ناخیدا چێنرابێت.
ده‌نگده‌ری به‌ڕێز؛ ڕۆژی شه‌ممه، 21ی 9 ڕۆژی شایه‌تیدانه، بیرت نه‌چێت شایه‌تی بۆ كێ ده‌ده‌یت‌و كێ ده‌كه‌یته نوێنه‌ری خۆت؟ بۆیه داوای ئێمه له تۆی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه، ده‌نگ به لیسته‌كه‌ت، لیستی (104)ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بده‌ی، لیستی ڕاستگۆیی‌و ئه‌مانه‌ت پارێزیی، لیستێك له‌پێناو دادگه‌ریی‌و ئیسلامه‌تیی‌و خۆشگوزه‌رانیدا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق