بةرنامةي ليست

بةرنامةي ليست
به‌رنامه‌ی لیستی 104 ی كۆمه‌َڵی ئیسلامی

شريتي هةوال

لاإلهَ إلا الله مُحَمَّدٌ رَسولُ الله

الجمعة، 27 ديسمبر، 2013

به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی ناوشار.





به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی ناوشار جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان خه‌ڵكی هه‌ولێری خۆڕاگر بیست وسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ 1990/12/26 حكومه‌تی به‌عسیه‌كان له‌عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌بزاڤی ئیسلامیمان وخه‌باتی ڕزگاریخوازی میلله‌ته‌كه‌مان و ترساندنی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ،هه‌ستا به‌له‌سێداره‌دانی پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌وبرایانی ناوشار به‌ناوه‌كانی (مامۆستا مه‌لا محمد كونه‌فلوسه‌یی ،دكتۆر خالص ،حاجی مننه‌وه‌ر،سید سالم،هیوا مجرووم) كه‌تا كۆتایی هه‌ناسه‌ی ژیانیان داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف وئازادیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بوون له‌م ڕێیه‌دا گیانی خۆیان به‌خشی وچونه‌ ڕێزی صه‌دان شه‌هیدی ڕێگای نیشتمان په‌روه‌ری وئیسلامخوازی. ئێمه‌ له‌كاتێكدا یادی ئه‌م شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،خه‌باتی ڕزگاریخوازی قۆناغی باشی بڕیوه‌و میلله‌ته‌كه‌مان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی خۆیه‌تی،هاوكات كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی هاووڵاتیانی ناڕه‌حه‌تكردوه‌،ئومێد ده‌كه‌ین له‌ساڵی نوێ كابینه‌ی نۆیه‌م ببێته‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هاونیشمانیانی كوردستان. له‌كۆتایی دا له‌ ساڵڕۆژی ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌دا به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌هه‌موو قۆناغ وبارێكدا له‌به‌ره‌ی هاووڵاتیان وڕێبازی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانماندا بین و له‌خه‌باتی بێوچان به‌رده‌وام بین. سڵاو له‌ڕۆحی پاكی شه‌هید مامۆستا محمد كونه‌فلوسه‌یی وهاوڕێیانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی میلله‌ته‌كه‌مان . مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی

له‌ يادى 20 ساله‌ى شه‌هيدبوونى شه‌هيدى سه‌ركرده‌مامۆستا شه‌ريف .




 ئه‌مڕۆ 26/ 12 / 2013 بیست سال تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی مامۆستا شه‌ریف و هاوڕێكانی، م. شه‌ریف ناوێكی دیاری ڕابوونی ئیسلامیی و ده‌ڤه‌ری بیتوێن - پشده‌ره‌، م.شه‌ریف كه‌ به‌ ملابێده‌نگ ناسرابوو له‌ته‌مه‌نێكی كه‌می سه‌ره‌تای لاویدا ئاشقی مزگه‌وت و زانستی ئیسلامیی ده‌بێت و پاشان بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌و پاراستنی دین و ژینی گه‌لی كورد ده‌چێته‌ شاخ و له‌ ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی دا ده‌ست ده‌كات به‌ خه‌باتی چه‌كداری دژی ڕژێمی به‌عس، له‌سه‌رده‌می شاخدا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌و دوای ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو شار ده‌بێته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری.

دوای شه‌ڕه‌ داسه‌پاوه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ 20 / 12 / 1993 م.شه‌ریف له‌ میحوه‌ری چوارقورنه‌ شه‌ڕده‌كات و پاشان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ركردایه‌تی له‌ سه‌رئه‌شكه‌وتان ده‌چێته‌ ئه‌وێ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ چیای ماكۆك ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی یه‌كێتی و دوای گرتنیان به‌ دیلی شه‌هید ده‌كرێن، روو رەشی بۆ دوژمنانی ئیسلام ....

الاثنين، 16 ديسمبر، 2013

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی سه‌رۆك و ژماره‌ی لیست و ئیئتلافه‌كانی پەسەندکراوەکانی بڵاوکردەوە


ناوی سەرۆک و ژمارەی قەوارەکان ‌


پێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی سه‌رۆك و ژماره‌ی لیست و ئیئتلافه‌كانی پەسەندکراوەکانی بڵاوکردەوە، کە (227) لیست و ئیئتیلافەو بڕیارە بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 30 ی نیسانی 2014ی عێراق بکەن.

لەناو لیستەکاندا، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی به‌ لیستی ژماره‌ (37) بەرچاو دەکەوێت

السبت، 14 ديسمبر، 2013

بيان من الجماعة الاسلامية في كوردستان العراق بمناسبة إستشهاد الشيخ عبدالقادر

بيان
مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجالٌ صَدَقُوا ماعاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَما بَدَّلُوا تَبْدِيلًا

لقد تلقينا في الجماعة الأسلامية الكوردستانية /العراق بأسف بالغ نبأ إعدام الشيخ عبد القادر الملا نائب الأمين العام للجماعة الأسلامية البنغالية مساء أمس (الخميس) 12/12/2013 على يد القضاء الجائر لبنغلاديش ،وذلك في انتهاك صارخ لكل القوانين وقواعد العدالة وحقوق الأنسان المتعارف عليها في العالم، وفي تجاهل تام كذلك لكل المساعي والالتماسات التي تقدمت بها أكثر من دولة وهيئة إسلامية وحقوقية ، نحن في الوقت الذي ندين ونشجب اعدام الشيخ عبدالقادر الملا ندعوا الله عزوجل ان يتقبله شهيدا في قافلة شهداء الأمة الاسلامية ونطالب الأمم المتحدة وكافة المنظمات الحقوقية الدولية ممارسة الضغط على حكومة بنغلاديش للكف عن اعدام واعتقال قادة وشيوخ وعلماء بنغلاديش والسماح للجماعة الاسلامية البنغالية بالعمل السياسي .

الجماعة الاسلامية الكوردستانية /العراق
المكتب السياسي
11/صفر/1435 الهجرى ، 14/12/2013 الميلادى