گزی، ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجام‌و چاوسوركردنه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی، دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌ی چاوسوركردنه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و به‌كارهێنانی به‌رپرسانی كۆمسیۆن‌و دروستكردنی حزبی كارتۆنیه‌وه، گزیه‌كی زۆری ئه‌نجامداوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی ره‌سمی ویكیلیكس-ه‌وه له‌زاری به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌و تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌مموزی 2009ی هه‌رێمی كوردستاندا، ناڕه‌زایی قوڵ له‌نێو پارته مه‌سیحی‌و ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا دروستبوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ساخته‌كاری، ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجام‌و چاوسوركردنه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه هێمای نهێنی لێدراوه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هه‌رچه‌نده لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2009ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام په‌نایان بۆ چه‌ند تاكتیكێكی نهێنی‌و گزیكاری بردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه.
بـــه‌پێی به‌ڵگــــه‌نـــامــه‌كه، ساخته‌كاریه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ته‌نها پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی نیگه‌ران نه‌كردوه، به‌ڵكو لایه‌نه سیاسیه مه‌سیحیه‌كانی توڕه‌و نیگه‌ران كردوه، چونكه پارته مه‌سیحیه‌كان پارتی-یان تۆمه‌تباركردوه به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی دیكه‌ی مه‌سیحی كه دروستكراوی خۆی بوه به‌ناوی لیستی عه‌شتار. هاوكات به‌رپرسانی پارتی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌مه‌سیحیه‌كانی دانیشتوی زاخۆ‌و دهۆك كردوه‌و پێیانوتون ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌لیستی عه‌شتار نه‌ده‌ن، ئه‌وا پارتی یارمه‌تیه داراییه‌كانیان ده‌بڕێت.
ویكیلیكس ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه پارتی سڵی له‌وه‌ش نه‌كردوه‌ته‌وه كه ده‌ستبخاته كاروباره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و له‌چه‌ندین رێگه‌وه هه‌وڵیداوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبێنێت، له‌گرنگترین ئه‌و رێگه‌یانه‌ش دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان‌و دروستكردنی فۆڕمی 111، كه به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ولێر، نزیكه‌ی 105 هه‌زار فۆڕمی (111) ته‌نها له‌پارێزگای هه‌ولێر چاپكراون. هاوكات له‌پارێزگای دهۆك، له‌كۆی 1161 به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان، ته‌نها 10 كه‌سیان سه‌ر به‌یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بوه.
بابه‌ت: ده‌نگۆی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی ته‌مموزی هه‌رێمی كوردستان
ئای دی: 09BAGHDAD2277
به‌روار: 23ی ئابی 2009
پۆلێن: نهێنی‌و زانیاری
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا
وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌مموزی 2009ی هه‌رێمی كوردستان، ناڕه‌زایی قوڵ له‌نێو پارته مه‌سیحی‌و ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ساخته‌كاری، ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجام‌و چاوسوركردنه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. سه‌رچاوه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌و تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر، به‌توندی سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده لیستی باڵاده‌ستی هاوپه‌یمانی كوردستانی (پێكهاتوه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)، له‌راستیدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام زیاتر له‌رێگه‌ی چه‌ند تاكتیكێكی نهێنی‌و گزییه‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌ری لیستی گۆڕان (هه‌روه‌ها لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازی به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌متر)و رێكخستنی باش‌و پرۆسه‌ی پێداچونه‌ی جێمتمانه‌ی كۆمسیۆن، ئه‌و ده‌نگۆیانه سنوردار ده‌كات، وه‌ك چۆن زۆرینه‌ی كورده‌كان‌و عێراقیه‌كانیش پێده‌چێت له‌ئێستادا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبوڵبكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنێكی ئارام‌و
به‌ڕواڵه‌ت رێك‌وپێك
به‌گشتیی تیمی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا‌و نێوده‌وڵه‌تی پێیانوایه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 25ی ته‌مموزی 2009 له‌هه‌رێمی كوردستاندا، تاڕاده‌یه‌ك باش به‌ڕێوه‌چوه‌و هه‌وڵه‌كان خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌مو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌گوێره‌ی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامبدرێت. به‌ڵام وێڕای رازیبونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رۆژی ده‌نگداندا، سه‌ركرده كورده‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و پارته سیاسیه بچوكه‌كان، به‌تایبه‌تی مه‌سیحیه‌كان ده‌موده‌ست رایانگه‌یاند كه ساخته‌كاری به‌رفراوان‌و چاوسوركردنه‌وه له‌لایه‌ن لیستی كوردستانی (یه‌كێتی‌و پارتی)ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ڕه‌شه‌و ساخته‌كاری
پێش هه‌ڵبژاردن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات پێویسته ئه‌و باره‌گایه‌ی به‌كرێ گرتویانه چۆڵیبكه‌ن، چونكه خاوه‌نی ئۆفیسه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باره‌گاكه به‌كرێ بدات به‌پارتێكی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وا روبه‌روی ئاكامی خراپ ده‌بێته‌وه. چه‌ندین ده‌نگۆی دیكه له‌ئارادابون كه كارمه‌ندانی حكومی‌و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له‌كاره‌كانیان له‌سه‌ربو، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه پشتیوانی له‌پارتێكی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن. به‌رپرسانی لیستی گۆڕان‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان باسیان له‌وه كرد كه سیستمی دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگه‌كانی ده‌نگدان‌و كه‌سه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیستی كوردستانی دانراون. بۆ نمونه، له‌پارێزگای دهۆك، له‌كۆی 1161 به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان، ته‌نها 10 كه‌سیان سه‌ر به‌یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بوه.
گزیكاری له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا
زۆرینه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان كه سه‌ر به‌یه‌كێتی‌و پارتی بون، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بوه له‌گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌رێگه‌ی داواكردن له‌چاودێرانی لایه‌ن سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه ناحكومیه‌كان تا دوربكه‌ونه‌وه‌و له‌سوچێكی دوری بنكه‌كاندا چاودێریبكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و چاودێرانه نه‌توانن دڵنیابن له‌چۆنیه‌تی ده‌نگدانی خه‌ڵكه‌كه‌و شێوازی تۆماری ناوه‌كانیان. به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگه‌كانیش سه‌رپشككرابون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی نه‌خوێنده‌واره‌كان بده‌ن له‌كاتی ده‌نگداندا، هه‌مو ئه‌مانه وای له‌سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن كرد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه زۆرجار كارته‌كانی ده‌نگدان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیستی كوردستانی پڕبكه‌نه‌وه، له‌جیاتی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌نگده‌ره نه‌خوێنده‌واره‌كه ویستویه‌تی. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان دواین قسه‌ی خۆیان هه‌بوه بۆ قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ی كۆمسیۆن كه رێگه ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا نیه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م فۆڕمه‌وه توانیویانه ده‌نگبده‌ن. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ولێر، هه‌ندرێن ساڵح، نزیكه‌ی 105 هه‌زار فۆڕمی (111) ته‌نها له‌پارێزگای هه‌ولێر چاپكراون. (تێبینی: فۆڕمی 111 به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه چاپكراوه، ده‌یسه‌لمێنێت ده‌نگده‌رێك ناوی له‌چوارچێوه‌ی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌یه، به‌ڵام ناوی له‌ریزبه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌راندا نیه). ئۆپۆزسیۆن باس له‌وه ده‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان، چاوپۆشیان كردوه له‌ژماره‌یه‌كی زۆری فۆڕمی 111ی ساخته‌و رێگه‌شیانداوه به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك چه‌ند جارێك ده‌نگبده‌ن.
زۆرێك له‌پارته مه‌سیحیه‌كان توڕه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌ركرده‌ی دو پارتی سیاسیی مه‌سیحی، پارتی دیموكراتی كوردستانیان تۆمه‌تباركردوه به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی دیكه‌ی مه‌سیحی كه سه‌ر به‌خۆیه‌تی. ئه‌و دو پارتی مه‌سیحیه كه ژماره‌یه‌كی كه‌می ده‌نگیان هێناوه، هه‌ریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری كه به‌لیستی رافیده‌ین ناسراوه‌و لیستی پشتیوانی كلدان، ده‌گرێته‌وه. ئه‌و دو پارته مه‌سیحیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی پارتی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌مه‌سیحیه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگبده‌ن پارته مه‌سیحیه‌كه‌ی نزیك له‌خۆیان به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری كه به‌لیستی عه‌شتار ناسراوه، هه‌روه‌ها رێنوێنی ئه‌ندامه موسوڵمانه‌كانی پارتییان كردوه ده‌نگ به‌لیستی عه‌شتار بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆی ده‌نگه‌كانی خۆی زیاتر بكات‌و له‌ئه‌نجامدا پێگه‌و هه‌ژمونی پارتی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌هێزبێت. لاوازی ئه‌دای لیستی رافیده‌ین‌و كلدان له‌هه‌ڵبژاردنی 2009، ئه‌و دو پارته مه‌سیحیه‌ی ناچاركردوه به‌ستراتیژی خۆیاندا بچنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵی 2010و هه‌وڵدان بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسیه كۆتاكانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه.
په‌رله‌مانتاران یوناده‌م كه‌ننا‌و ئه‌بله‌هاد ساوا كه نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری‌و لیستی كلدان ده‌كه‌ن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و رایانگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌قازانجی كاندیده‌كانی لیستی عه‌شتار گۆڕیوه. كه‌ننا ئه‌و لیسته‌ی به‌دارده‌ستی مه‌سعود بارزانی وه‌سفكرد. ئه‌و دو به‌رپرسه به‌دیاریكراوی ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رپرسانی پارتی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌مه‌سیحیه‌كانی دانیشتوی زاخۆ‌و دهۆك كردوه‌و پێیانوتون ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌لیستی عه‌شتار نه‌ده‌ن، ئه‌وا پارتی یارمه‌تیه داراییه‌كانیان ده‌بڕێت. كه‌ننا ئاشكرایكرد كه رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانی مه‌سیحی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌گشتی نزمه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005، ته‌نها حه‌وت هه‌زار مه‌سیحی چوبون بۆ ده‌نگدان. وتیشی، ئه‌و راستیه‌ی كه 18 هه‌زار ده‌نگ چوه بۆ پارته مه‌سیحیه‌كان، ده‌یسه‌لمێنێت كه موسوڵمانه كورده‌كان رۆڵیان هه‌بوه له‌گۆڕینی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی مه‌سیحیه‌كان.
كۆمێنت:
له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م حزبه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه لیستی كوردستانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی بردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دابه‌شبونی كورسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێكی تر ده‌بو ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌واو دادپه‌روه‌رانه بوایه. سه‌ركه‌وتنی كتوپڕی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان حه‌ماسی پشت هه‌ندێك له‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌مكرده‌وه‌و تاڵی ئه‌نجامه‌كانیشی سنورداركرد.
awene