بةرنامةي ليست

بةرنامةي ليست
به‌رنامه‌ی لیستی 104 ی كۆمه‌َڵی ئیسلامی

شريتي هةوال

لاإلهَ إلا الله مُحَمَّدٌ رَسولُ الله

السبت، 28 سبتمبر، 2013

کۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامیی: ئەنجامەکانی کۆمیسیۆن رەت دەکەینەوە



کۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامیی ...

ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی رایدەگەیەنێت،  لەیەک دەنگی خۆمان خۆش نابین و  ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ئەنجامە
بەراییەکانی کۆمسیۆن بۆ یەکگرتوو ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە زۆر لەو ڕیژەیەی کۆمسیۆن زیاتریان ھێناوە.

محمد حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه‌ زۆر كه‌متره‌ له‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ له‌بریكاره‌كانمانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ دوای‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا تانه‌ له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ین.

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و تانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ ده‌ده‌ن، دواهه‌ڵوێستی
خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.

پێشتریش وتەبێژی کۆمەڵ رایگەیاندبوو، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە لەیەک دەنگی خۆمان خۆش نابین.

هەروەک ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کاندیدی لیستی یەکگرتوو بۆ ئەندامێتی
پەرلەمان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی رەسمی حزبەکەی رایگەیاند : ئێمە بەو ئەنجامانەی کۆمسیۆن ڕازی نین کە بۆ
 یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دانراوە و بەپێ ی ڕاپۆرتی نوێنەرەکانمان کە ڕێژەی دەنگدانەکانیان لە بنکەکاندا تۆمار کردووە
 زۆر لەوە زیاترە کە ڕاگەیەنراوە.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتیشی "داواکارین کۆمسیۆن چاوێک بە دەنگەکان و ئەنجامەکاندا
 بخشێنێتەوە و لە داھاتووشدا قسەی خۆمان دەبێت".

جێی ئاماژەیە ئێوارەی رۆژی شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەرایی دەنگدانی ڕاگەیاند و بەپێی
ئەنجامەکانی کۆمسیۆن : پارتی دیموکراتی کوردستان(٧١٩٠٠٤)دەنگ و بزوتنەوەی گۆڕان(٤٤٦٠٩٥)دەنگ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان(٣٢٣٨٦٧)دەنگ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان(١٧٨٦٨١)دەنگ و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان(١١٣٢٦٠)دەنگ و
 بزوتنەوەی ئیسلامی(٢٠٧٩٥)دەنگ و سۆسیالیست(١١٨٢٦)دەنگ و شیوعی(١١٧٩٨)دەنگیان بەدەست ھێناوە.

کۆمسیۆن ئەوەشی خستە ڕوو ئەم ڕێژانە لە ٩٥%دەنگە جیاکراوەکانن و ئەوەشی کەماوە زۆر کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان نابێت.

کۆمەڵنیوز ژمارەی دەنگی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە

سێ لایەنە ئیسلامییەکە 312.736 دەنگیان بەدەستهێنا ... فۆتۆ: گێتی

ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەربەست مستەفا ئامێدی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رێژەی دەنگی لایەنەكانی ئاشكراكرد.

دەنگەكان بەمشێوەیە :

پارتی دیموكراتی كوردستان 719004

بزووتنەوەی گۆڕان 446095 دەنگ

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 323867 دەنگ

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان 178681 دەنگ

كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان 113260 دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامی 20795 دەنگ

الخميس، 26 سبتمبر، 2013

هه‌وڵێكی‌ نوێی‌ پارتی‌ بۆ ساخته‌كاریی‌ ئاشكرا ده‌كرێت


ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز
هه‌وڵه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ ساخته‌كاری‌ ئاشكرا ده‌بێت ... فۆتۆ:په‌یام
هه‌وڵێكی ساخته‌كاریی له‌جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان له‌ناوچه‌ی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ دیموكرات ئاشكرا ده‌بیت و نوێنه‌ر‌و چاودێری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ڕایده‌گه‌ینێت كۆمسیۆنی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و سكاڵایان دژ به‌ چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك تۆمار كردوه‌.

له‌قه‌زای‌ (سۆران)ی سه‌ر به‌پارێزگای‌ هه‌ولێر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان جگه‌ له‌پارتی‌ دیموكرات كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ستكاریی‌و ساخته‌كردن له‌ده‌نگی ده‌نگده‌رانی‌ قه‌زاكه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌به‌گومانه‌وه‌ له‌پڕۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ڕوانن‌و چه‌ندین پێشێلكاریی له‌ئارادایه‌، هه‌روه‌ها له‌ (كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و سۆسیالیست‌و یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ چاره‌سه‌ر)سكاڵایان دژ به‌ چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك تۆمار كردووه‌.

كارگێڕی‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی‌ سۆرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی(زانا پیرئۆمه‌ری‌) له‌لێدوانێكدا به‌ناوی‌ هه‌ر شه‌ش قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: توانیمان له‌سه‌ر مێزی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان قه‌ڵه‌مێكی شین‌و هه‌وڵی‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مۆری‌ ئه‌لیكترۆنیی له‌شوێنی‌ كاركردنی‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكه‌ین.

به‌هۆی‌ ده‌نگدانیان به‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پاسه‌وانانی‌ سنوور ده‌كرێت


 به‌هۆی‌ ده‌نگدانیان به‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پاسه‌وانانی‌ سنوور ده‌كرێت

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت ... فۆتۆ:هێمن عه‌لی‌
ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:

لایه‌نێكی‌ شكستخواردووی‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سزادان‌و گواستنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا ده‌نگیان به‌ لیسته‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن داوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌وجی‌ دووی‌ سه‌ر به‌لیوای‌ سێی‌ پاسه‌وانی‌ سنووری‌ سوپای‌ عێراق كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیده‌ بۆ په‌یام ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرای‌ كرد: فه‌رمانده‌ یه‌كێتیه‌كانی‌ ناو فه‌وجه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگیان به‌لیستی‌ 102ی‌ یه‌كێتی‌ نه‌داوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ رونیكرده‌وه‌: ئه‌و فه‌رماندانه‌ی‌ كه‌ سه‌ر به‌یه‌كێتین، وتویانه‌ له‌رێگه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ئاسانی‌ ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ناو فه‌جه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن كه‌ ده‌نگیان به‌ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسۆن داوه‌، بۆیه‌ به‌تووندی‌ هه‌ڕه‌شی‌ سزادان‌و گواستنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌لیستی‌ 102ی‌ یه‌كێتی‌ نه‌داوه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیه‌وه‌


  1. صورة: ‏ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیه‌وه‌





ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:


http://www.komalnews.net/Detail.aspx?id=10035&LinkID=1‏ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:
    وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕای‌ گشتی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌،له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌دحه‌كیم وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپاسی‌ متمانه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كات، ڕاشی‌ ده‌گه‌یه‌نێت ڕێگری‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی‌ خیانه‌تكاران ده‌ستكاری‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ بكه‌ن.

    ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

    ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیه‌وه‌

    به‌پێویستی‌ ده‌زانین سوپاسی‌ هاونیشتمانیانی‌ كوردستان بكه‌ین له‌ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان،پێزانین مان هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ده‌نگده‌رانی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵ و سوپاس بۆ هه‌موو به‌رپرس و كاندید و ئۆرگانه‌كان و كادیرو بریكاره‌كان و ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵ به‌ خوشك و برایانه‌وه‌،سوپاس بۆ سه‌رخه‌رانی‌ لیستی‌ 104 كه‌ له‌ماوه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌موو توانای‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ خۆیان خسته‌كاربۆ سه‌رخستنی‌ لیسته‌كه‌یان، سوپاس بۆ هونه‌رمه‌ندان،هه‌روه‌ها كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام و ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز و سه‌رجه‌م ڕادیۆ كانی‌ كۆمه‌ڵ.

    سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی‌ تاكو ئه‌م ساته‌ش ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ له‌ده‌ستی‌ خیانه‌تكاران ده‌پارێزن،كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ‌ له‌ناوه‌نده‌كانی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان ده‌ستكاری‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ كراوه‌،ئێمه‌ش سكاڵامان تۆماركردووه‌ له‌لای‌ كۆمسیۆن،تاكو كۆتای‌ پرۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنی‌ ده‌نگه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكان ته‌واو نه‌بێ‌ دواڕێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ ڕوون نابێته‌وه‌.

    هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران و هاوڵاتیانی‌ كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌،له‌ڕێگه‌ی‌ بریكاره‌كانمان له‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان ئه‌نجامی‌ به‌رایی‌ ده‌نگه‌كانی‌ خۆمان له‌لایه‌، له‌به‌ر پابه‌ندی‌ ئه‌خلاقی‌ و ئاینی‌ پێمان خۆش نیه‌ له‌ خۆمانه‌وه‌ ڕه‌قه‌م لێبده‌ین،به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌یه‌ك ده‌نگی‌ خۆمان خۆش نابین.

    دوباره‌ سوپاس بۆ هه‌موولایه‌ك

    له‌گه‌ڵ ڕێزدا

    محه‌مه‌دحه‌كیم جه‌بار
    وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان
    26-9-2013

دیداری كه‌ناڵی ئاسمانیی (بلادی) له‌گه‌ل مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ هه‌ولێر 20/9/2013


الجمعة، 20 سبتمبر، 2013

بەپەلە وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی پەیامێک ئاراستەی بەشداربووانی فەیس بووک دەکات

صورة: ‏بەپەلە

محەمەد حەکیم پەیامێک ئاراستەی بەشداربووانی فەیس بووک دەکات

بە ناوی خوای گەورە

ئه‌ندام ولایه‌نگرانى كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ فەیسبوك

یه‌كێک له‌ ئامانجه‌كانى ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ زیادكردنى ریژه‌ى كورسی ئیسلامیه‌كانه‌ له‌و پێناوه‌دا وه‌ڵامى هیچ قسه‌و تۆمه‌تێكى برایانمان ناده‌ینه‌وه‌.

وداواش ده‌كه‌م خوشك وبرایانمان چالاكى فه‌یسبوكیان خزمه‌ت به‌و ئامانجه‌ بكات وخۆیان له‌ هێرشی شەخصى و بڵاوكردنه‌وه‌ى شتى نابابه‌تى بپاریّزن وخۆ خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ شتى لاوه‌كیه‌وه‌ وبرواننه‌ به‌رزتر وچاوه‌ریی سه‌ركه‌وتن بن.

 سه‌رده‌كه‌وین انشا‌ءالله‌ و كورسی ئیسلامیه‌كان لاى كه‌م 20 كورسی ده‌بیت ده‌ با وازبینن له‌ قسه‌و قسه‌لۆك وكاربكه‌ین وبه‌ره‌و سه‌ركه‌وتن

 {.. وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ} [آل عمران:126]

محەمەد حەکیم جەبار
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی‏صورة: ‏بەپەلە

محەمەد حەکیم پەیامێک ئاراستەی بەشداربووانی فەیس بووک دەکات

بە ناوی خوای گەورە

ئه‌ندام ولایه‌نگرانى كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ فەیسبوك

یه‌كێک له‌ ئامانجه‌كانى ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ زیادكردنى ریژه‌ى كورسی ئیسلامیه‌كانه‌ له‌و پێناوه‌دا وه‌ڵامى هیچ قسه‌و تۆمه‌تێكى برایانمان ناده‌ینه‌وه‌.

وداواش ده‌كه‌م خوشك وبرایانمان چالاكى فه‌یسبوكیان خزمه‌ت به‌و ئامانجه‌ بكات وخۆیان له‌ هێرشی شەخصى و بڵاوكردنه‌وه‌ى شتى نابابه‌تى بپاریّزن وخۆ خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ شتى لاوه‌كیه‌وه‌ وبرواننه‌ به‌رزتر وچاوه‌ریی سه‌ركه‌وتن بن.

 سه‌رده‌كه‌وین انشا‌ءالله‌ و كورسی ئیسلامیه‌كان لاى كه‌م 20 كورسی ده‌بیت ده‌ با وازبینن له‌ قسه‌و قسه‌لۆك وكاربكه‌ین وبه‌ره‌و سه‌ركه‌وتن

 {.. وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ} [آل عمران:126]

محەمەد حەکیم جەبار
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی‏بەپەلە

محەمەد حەکیم پەیامێک ئاراستەی بەشداربووانی فەیس بووک دەکات

بە ناوی خوای گەورە  

ئه‌ندام ولایه‌نگرانى كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ فەیسبوك

یه‌كێک له‌ ئامانجه‌كانى ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ زیادكردنى ریژه‌ى كورسی ئیسلامیه‌كانه‌ له‌و پێناوه‌دا وه‌ڵامى هیچ قسه‌و تۆمه‌تێكى برایانمان ناده‌ینه‌وه‌.

وداواش ده‌كه‌م خوشك وبرایانمان چالاكى فه‌یسبوكیان خزمه‌ت به‌و ئامانجه‌ بكات وخۆیان له‌ هێرشی شەخصى و بڵاوكردنه‌وه‌ى شتى نابابه‌تى بپاریّزن وخۆ خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ شتى لاوه‌كیه‌وه‌ وبرواننه‌ به‌رزتر وچاوه‌ریی سه‌ركه‌وتن بن.

سه‌رده‌كه‌وین انشا‌ءالله‌ و كورسی ئیسلامیه‌كان لاى كه‌م 20 كورسی ده‌بیت ده‌ با وازبینن له‌ قسه‌و قسه‌لۆك وكاربكه‌ین وبه‌ره‌و سه‌ركه‌وتن

{.. وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ} [آل عمران:126]

محەمەد حەکیم جەبار
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی

چۆن دەنگ بە لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی دەدەیت؟

صورة: ‏چۆن دەنگ بە لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی دەدەیت؟


له‌ سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان كه‌ رۆژی (21/9/2013) و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌درێته‌ هه‌ر ده‌نگده‌رێك ناوو لۆگۆی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی له‌سه‌ره‌ و ده‌نگده‌رانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (104) ده‌توانن له‌ ده‌سته‌ راستی وه‌ره‌قه‌كه‌ و له‌ ریزی یەکەم خانەی چوارەم ، ناوو لۆگۆی لیستی ژمارە (104)ی کۆمەڵی ئیسلامیی بدۆزنەوە و و نیشانه‌ی راست (صح) لە چوارگۆشەی بەردەم لۆگۆکە دابنێن و پاشان له‌ ده‌سته‌ چه‌پی وه‌رقه‌ی ده‌نگدانیش له‌ ریزبه‌ندی (1-92) ده‌نگ به‌ یەکێک لە كاندیده‌كانی لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بدەن

 لەم وێنەیەدا چۆنیەتی دەنگدانی روونکردۆتەوە:‏


له‌ سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان كه‌ رۆژی (21/9/2013) و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌درێته‌ هه‌ر ده‌نگده‌رێك ناوو لۆگۆی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی له‌سه‌ره‌ و ده‌نگده‌رانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (104) ده‌توانن له‌ ده‌سته‌ راستی وه‌ره‌قه‌كه‌ و له‌ ریزی یەکەم خانەی چوارەم ، ناوو لۆگۆی لیستی ژمارە (104)ی کۆمەڵی ئیسلامیی بدۆزنەوە و و نیشانه‌ی راست (صح) لە چوارگۆشەی بەردەم لۆگۆکە دابنێن و پاشان له‌ ده‌سته‌ چه‌پی وه‌رقه‌ی ده‌نگدانیش له‌ ریزبه‌ندی (1-92) ده‌نگ به‌ یەکێک لە كاندیده‌كانی لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بدەن

لەم وێنەیەدا چۆنیەتی دەنگدانی روونکردۆتەوە:

َته‌نها یه‌ك خوله‌كه‌ ئه‌م چیدیۆیه‌:چۆنیه‌تی ده‌نگ دان به‌لیستی 104 ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی


الثلاثاء، 17 سبتمبر، 2013

كةرنةفالي خةليفان بؤبشكيري لةليستي 104كؤمةلي ئيسلامي 17_9_2013

صورة

صورة

صورة

مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ: سوێندو ته‌ڵاقی به‌زۆر هیچیان له‌سه‌ر دانامه‌زرێت‌و خاوه‌نه‌كانیان تاوانبار نابن

ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:



مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، سوێندو ته‌ڵاقی به‌زۆر له‌ ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ هیچیان له‌سه‌ر دانامه‌زرێت‌و خاوه‌نه‌كانیان تاوانبار نابن.

مه‌كته‌بی زانایان‌و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ باره‌ی سوێندو ته‌ڵاقی به‌زۆر كه‌ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و ترساندنی خه‌ڵكی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت، سوێندانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌لایه‌نێكی دیاریكراو كارێكی قێزه‌ونه‌‌و له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی‌ ئازادی مرۆڤدا ناگونجێت.

هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی زانایان خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌،  ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی‌ زۆرلێكردن‌و سوێندو ته‌ڵاقی زۆره‌ملێ، به‌هیچ جۆرێك كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دین‌و ژینی خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی به‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.

هه‌روه‌ك مه‌كته‌بی زانایان‌و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوێندو ته‌ڵاقیان لێوه‌رگیراوه‌ كه‌ ته‌نها ده‌نگ به‌حزبێك بده‌ن، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و سوێندو ته‌ڵاقانه‌ زۆره‌ملێن، هه‌رشتێكیش له‌ ئیسلامدا به‌زۆرو به‌بێ قه‌ناعه‌ت ئه‌نجامدرا، مایه‌پوچ‌و به‌تاڵه‌‌و هیچ حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت.

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌: 

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی  زانایان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سوێنددان یاخود ته‌ڵاقخواردنی زۆره‌ملێ بۆ هه‌ڵبژاردن.

به‌ناوی خوای‌ گه‌وره‌ و میهره‌بان

هاونیشتمانیانی به‌ڕێزی كوردستان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێ‌ له‌ حزبه‌كان بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتری جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵساون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكان و سوێند دانیان به‌ قورئانی پیرۆز، یاخود ته‌ڵاق پێخواردنیان به‌ زۆر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ته‌نها ده‌نگ به‌ ئێوه‌ ده‌ده‌ین.

 ئه‌م دیارده‌ قێزه‌ونه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی‌ ئازادیدا ناگونجێ، كه‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌مرۆڤه‌كانی به‌خشیوه‌، ئێمه‌ش وه‌كو زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ خه‌ڵكی كوردستانی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین "ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ هه‌مووی ده‌چێته‌ خانه‌ی‌ زۆرلێكردن و سوێند و ته‌ڵاقی زۆره‌ ملێ و، به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ته‌ڵاق و سوێندانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دین و ژینی خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نیه‌ و، داواشده‌كه‌ین خه‌ڵكی مسوڵمانی كوردستان به‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و بۆ ئه‌و كێشانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای شه‌رعی خوای‌ په‌روه‌ردگار" .

ئێمه‌ له‌ مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی‌ كۆمه‌ڵ داوا له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌ كانه‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه‌ سوێند و ته‌ڵاقی به‌زۆر پێخوراوه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا به‌وان نه‌بێت نابێ ده‌نگ به‌ كه‌سی تر بده‌ن ده‌ڵێین "ڕای گه‌وره‌ زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كده‌نگه‌، سوێند و ته‌ڵاقی له‌و جۆره‌ به‌ زۆره‌ ملێ ( گلاق المكره‌ ) داده‌نرێت و شتێكیش له‌ ئیسلامدا قه‌ناعه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بێت و به‌ زۆر به‌ كه‌سێك بكرێت مایه‌ پوچ و به‌تاڵه‌ و هیچ حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت".

والسلام علیكم و رحمه‌ الله و بركاته‌

مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
10/ ژی القعیده‌1434هـ / 16/9 / 2013 ز

الاثنين، 16 سبتمبر، 2013

بەپەلە لەهەولێر لەلایەن دوو مۆنیكای جام ڕەشەوە سێ ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی سەرقاڵی هەڵواسینی پۆستەر بوون ڕفێنراون.

بەپەلە : بەپێ هەواڵیكی كەناڵی ئاسمانی پەیام كەهەر ئیستا بڵاوی كردۆتەوە،لەهەولێر لەلایەن دوو مۆنیكای جام ڕەشەوە سێ ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی سەرقاڵی هەڵواسینی پۆستەر بوون ڕفێنراون.

الأحد، 15 سبتمبر، 2013

پرتەقاڵییەکان لە شارباژێر بوون


 پرتەقاڵییەکان لە شارباژێر بوون
پشتیوانیه‌كان له‌سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رده‌وامه‌ ... فۆتۆ:كۆمه‌ڵنیوز
ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:

به‌به‌شداری‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفراوان مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌،كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ ئۆتۆمبیلی‌ بۆ ده‌ڤه‌ری‌ شارباژێڕ ڕێكخست به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104.

عبدولحمیدجه‌لال به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوزی‌ ڕاگه‌یاند: بۆ زیاتر ئاشناكردن و به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104،كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ ئۆتۆمبیل مان بۆ ناوچه‌ی‌ شارباژێڕ ڕێكخست بۆ گونده‌كانی‌ شارباژێڕ و دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ و ماوه‌ت.

عبدولحمیدجه‌لال ئه‌وه‌شی‌ وت: جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆر به‌شدارییان كرد و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پێدا تێپه‌ڕین به‌گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ پێشوازییان له‌ لیستی‌ 104 كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كرد.

به‌وێنه‌ ... مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌داته‌ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ

وه‌ك وه‌فایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كه‌یان خه‌ڵاتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ ده‌كات ... 


ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:

مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌داهێنانێكی‌ نوێ‌ دا ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ خولی‌ سێ‌ یه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان خه‌ڵات ده‌كات.


له‌ ڤیستڤاڵی‌ پرته‌قاڵی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ وه‌ك وه‌فایه‌ك خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ دایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ئارام قادر،سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی‌،بیلال سلێمان،صباح به‌رزنجی‌) ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان.


له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ دڵ خۆشی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ و ڕایانگه‌یاند:سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ماندووی‌ ناكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تی‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوو ئه‌نجامیانداوه‌،به‌پێدانی‌ ئه‌م ڕێزلێنانه‌ش به‌وه‌فایه‌ك ده‌زانن كه‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا نوندی‌ و به‌داهێنان ناویان برد.

شیاوی باسە بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ یەکێک لە کوڕەکانی، ئارام قادر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی نەیتوانی ئامادەی مەراسیمەکە بێت.


14/09/2013
136
  بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

السبت، 14 سبتمبر، 2013

سلێمانی ... بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەڕێوەچوو

بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەڕێوەچوو .... فۆتۆ:کۆمەڵنیوز

ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی کازیوەی شاری سلێمانی بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەرێوەچوو.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەریەک لە مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پیشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری
 کۆمەڵی ئیسلامیی وتەیان پێشکەش کرد و باوکی شەهید رێژوان ، حاجی عەلی کاشی وتەی کەسوکاری شەهیدانی
 17ی شوباتی پێشکەش کرد.

هەروەک لە ڤیستیڤاڵەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی
 کۆمەڵی ئیسلامییەوە خەڵات کران.

مامۆستا عەلی باپیر لە گەرمیان: ئەگەر خەڵکی کوردستان ئازاد بێت جگە لە ئیسلام هیچ بەرنامەیەکیتر قبوڵ ناکات




ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەلار ڤسیتیڤاڵی پرتەقاڵیی گەرمیانییەکان بۆ پشتیوانی لیستی ١٠٤ی کۆمەڵی ئیسلامیی بەڕێوە چوو.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا کە بە بەشداری هەزاران کەس وباوکی شەهید بیلال و سەرۆک و کاندیداکانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی بەڕێوەچوو، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی رایگەیاند: بە حەلوا حەلوا دەم شیرین نابێ! دەبێ بە کردەوە تەرجەمەی بکەین کە مسوڵمانین و بیر بکەینەوە لە بارە لارەکەمان و بیر بکەینەوە لە چاکسازی و پاکسازی لەم هەرێمەدا.
وتیشی: لەو کەسانە بترسن کە لە خوا ناترسن
ئەمیری کۆمەڵ وتیشی: هەتا زیاتر خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکات ئەوا رێگەی تەزویر و ساختەکاری کەمتر دەبێتەوە ئەگینا هەرکەس بەشداری هەڵبژاردن نەکات دەنگەکەی دەکرێتە تەزویر.
مامۆستا عەلی باپیر وتیشی:  کاروانی کۆمەڵی ئیسلامیی نەیکردووە بە عادەت خوو بگرێت بە شێوازێکی کارکردنەوە و نەیگۆڕێت ،
وتیشی: وەک کۆمەڵی ئیسلامیی لە هەرێمەدا توشی زۆرترین پێشێلکاری و ماف فەوتان بوینەتەوە بەڵام مادام لەبەر خاتری خوا و گەلی خۆمان بووە باکمان نیە
جەختیکردەوە: ئەگەر لە رابردوودا بە ٤ ئەندامی پەرلەمان لێهاتوویمان دەرکەوتبێ ئەوا بە ١٠ پەرلەمانتار و ٢٠ پەرلەمانتار زیاتر و چالاکانەتر دەتوانین خزمەت بکەین
مامۆستا عەلی باپیر راشیگەیاند: ئیسلامییەکان لە هەموو کەس زیاتر سودمەندن لە هەڵبژاردنەکان
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتیشی: کاتێک خەڵک دەنگ ئەدات بە کەسانێک بە متمانەی بە رەوشت و ئەخلاق و دینیان هەیە ئەوا مومارەسەی حاڵەتی ئاسایی خۆیان دەکەن.
وتیشی: لە رابردوودا ئەگەر خەڵک لە ژێر بەیداخی مارکسیزم و کەپیتالیزم و چی و چیزمدا خەباتی کردووە ئێمە لە ژێر بەیداخی لا اله الا الله و محمد رسول الله دا خەباتمان کردووە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتیشی: ئەگەر خەڵکی کوردستان ئازاد بێت جگە لە ئیسلام هیچ بەرنامەیەکیتر قبوڵ ناکات

سلێمانی‌ ... ڤیستڤاڵی‌ پرته‌قاڵی‌ ‌له‌ 104 وێنه‌دا






بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەڕێوەچوو .... فۆتۆ: هێمن عه‌لی‌ 













ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

ئێوارەی پێنج شه‌مه‌ لە گۆڕەپانی کازیوەی شاری سلێمانی بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەرێوەچوو.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەریەک لە مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پیشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتەیان پێشکەش کرد و باوکی شەهید رێژوان ، حاجی عەلی کاشی وتەی کەسوکاری شەهیدانی 17ی شوباتی پێشکەش کرد.

هەروەک لە ڤیستیڤاڵەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە خەڵات کران.




13/09/2013
481
  بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار






ل بەردەم مەلبەندێ (9) ێ دهوك كومەڵا ئيسلامى كوردستان 11/9/2


 ل بەردەم مەلبەندێ (9) ێ دهوك كومەڵا ئيسلامى كوردستان 11/9/2

خو ئامادەكرن بو كەرنەڤالێ جەماوەريێ سەرخستنا ليستا كومەڵا ئيسلامى كوردستان ژماره 104 و ب ريكەفتن بو دەڤەرا ئامێدى و سيريێ .
ب ئامادەبونا ماموستا (عبدالبارى زبير ئاكرەیی) بەربژێرێ ژماره (29) ل بەردەم مەلبەندێ (9) ێ دهوك و سەیدا (فلاح مصطفى ريكانى) بەربژێرێ ژماره (85) ل ئاميديێ و سەربەرشتى كرنا كەرنەڤالێ جەماوەری ...

هەر بژی ليستا كومەڵا ئيسلامى كوردستان ژماره 104

سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیكوردستان ژماره‌ 104 حسێن إسماعیل حسێن

صورة

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 3 بانگەشەکاری لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی بریندار بوون

وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
خوا گەورە شیفای بریندارەکان بدات

هەورامان ... لە رووداوێکی هاتوچۆدا 3 بانگەشەکاری لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی بریندار بوون


ئێوارەی دوێنێ، لە سەر رێگای هەڵەبجە - هەورامان ، ئۆتۆمبێلێکی ناوچەی هەورامانی کۆمەڵی ئیسلامیی وەرگەڕا و سێ بانگەشەکاری لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی بریندار بوون.

هەواڵنێری کۆمەڵنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ناوچەی هەورامانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە گواستییەوە:

لە کاتی گواستنەوەی ئاڵا و پۆستەرەکانی بانگەشەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی لە سەر رێگای هەڵەبجە - هەورامان ئۆتۆمبێلێکی ناوچەی هەورامان بە 3 سەرنشینەوە وەرگەڕا و هەر 3 سەرنشینەکە بریندار بوون.

وتیشی: برینی بریندارەکان سوکە بەڵام زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

صورة: ‏وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
خوا گەورە شیفای بریندارەکان بدات

هەورامان ... لە رووداوێکی هاتوچۆدا 3 بانگەشەکاری لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی بریندار بوون


ئێوارەی دوێنێ، لە سەر رێگای هەڵەبجە - هەورامان ، ئۆتۆمبێلێکی ناوچەی هەورامانی کۆمەڵی ئیسلامیی وەرگەڕا و سێ بانگەشەکاری لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی بریندار بوون.

هەواڵنێری کۆمەڵنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ناوچەی هەورامانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە گواستییەوە:

لە کاتی گواستنەوەی ئاڵا و پۆستەرەکانی بانگەشەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی لە سەر رێگای هەڵەبجە - هەورامان ئۆتۆمبێلێکی ناوچەی هەورامان بە 3 سەرنشینەوە وەرگەڕا و هەر 3 سەرنشینەکە بریندار بوون.

وتیشی: برینی بریندارەکان سوکە بەڵام زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.‏

لە هەورامان و شارەزوور پرتەقاڵ باری

صورة: ‏ئەمەرۆ لە هەورامان و شارەزوور پرتەقاڵ باری‏

لەسەر وەرەقەی دەنگدان چۆن دەنگ بە لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی دەدەیت ؟



ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
له‌ سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان كه‌ رۆژی (21/9/2013) و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌درێته‌
 هه‌ر ده‌نگده‌رێك ناوو لۆگۆی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی له‌سه‌ره‌ و ده‌نگده‌رانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (104)
 ده‌توانن له‌ ده‌سته‌ راستی وه‌ره‌قه‌كه‌ و له‌ ریزی یەکەم خانەی چوارەم ، ناوو لۆگۆی لیستی ژمارە (104)ی کۆمەڵی ئیسلامیی
 بدۆزنەوە و و نیشانه‌ی راست (صح) لە چوارگۆشەی بەردەم لۆگۆکە دابنێن و پاشان له‌ ده‌سته‌ چه‌پی وه‌رقه‌ی ده‌نگدانیش له‌
 ریزبه‌ندی (1-92) ده‌نگ به‌ یەکێک لە كاندیده‌كانی لیستی 104ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بدەن

ئاژانسی کۆمەڵنیوز، لەم وێنەیەدا چۆنیەتی دەنگدانی روونکردۆتەوە:







دڵشاد گه‌رمیانی: دەبێت هاوڵاتیان لە ‌هەڵبژاردنەکاندا بە ئاشکرا بڵێن: بەڵێ بۆ ئیسلامییەکان

دڵشاد گەرمیانی: دەبێت هەمووان بە ئاشکرا بڵێن: نا بۆ دزینی تانکەرە نەوتەکان... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

دڵشاد گه‌رمیانی‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و لایه‌نگرانی‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌رم و گور به‌شداری‌
له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا بكه‌ن و پر به‌ گه‌رووش بڵێن : به‌ڵێ‌ بۆ ئیسلام و به‌ڵێ بۆ ئیسلامییه‌كان. نا بۆ نادادگه‌ری‌ و دزینی‌
 تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان.

دڵشاد گه‌رمیانی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ وتارێکدا دووپاتیده‌كاته‌وه‌: بۆ به‌رگری له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌
 ئیسلام و بۆ پاراستی‌ بیروباوه‌ری‌ میلله‌تی‌ كوردی‌ موسڵمان، داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و لایه‌نگرانی‌ و ئه‌ندامانی‌
 حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندابكه‌ن و دژی‌ نا عه‌داله‌تی‌ و دزین و ده‌نگی‌ ساخته‌ بوه‌ستنه‌وه‌.

هه‌روه‌ك گه‌رمیانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ندێك لایه‌ن له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامییه‌كان بیر
 ده‌كه‌وێته‌وه‌ و دروشمه‌ ئایینه‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگ، گه‌رنا له‌ناخدا دژی‌ ئایینی‌ ئیسلامن
 و به‌ كرده‌وه‌ ئایینی‌ ئیسلامیان ناوێت.

ده‌شڵێ ئێمه‌ی‌ ئیسلامییه‌كان ئیسلام ناخه‌ینه‌ به‌رنامه‌ و موزایه‌ده‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ زیاده‌ و به‌ كرده‌وه‌ قورئان و
 شه‌ریعه‌ت به‌رنامه‌ی‌ ئێمه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌ندێ په‌یجی‌ ساخته‌و ماڵپه‌ره‌كانی‌ نزیك له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌ و
 پارتی‌ و سێبه‌ره‌كانیان چه‌ندینجار هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌ دڵشاد گه‌رمیان داوا له‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كات نه‌ڕۆنه‌
 هه‌ڵبژاردن و به‌شداری‌ ده‌نگدان نه‌كه‌ن چونكه‌ شتێكی‌ شه‌رعی‌ نییه‌.
به‌ڵام گه‌رمیانی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناراسته‌ چه‌واشه‌كارانه‌ی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌ڵمه‌ت و پروپاگه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ده‌زانێت.

له‌ ئێستاشدا گه‌رمیانی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناراستانه‌ ده‌ڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئیسلامییه‌كان و سه‌رخستنی‌
 ئایینی‌ ئیسلام و دۆرانی‌ نائیسلامییه‌كان پێویسته‌ به‌شداری‌ له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین و به‌ زمانی‌ حاڵیش بڵێین به‌ڵێ‌ بۆ ئیسلام و
 ئیسلامییه‌كان و نا بۆ نا ئیسلامییه‌كان.

به‌ڵێ‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ شه‌ریعه‌ت و دادگه‌ری‌ ئیسلام نا بۆ دزینی‌ تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.به‌ڵێ بۆ دادگه‌ری‌
 نا بۆ ناعه‌داله‌تی‌ و گه‌نده‌ڵی‌

دەقی وتارەکە بخوێنەرەوە
دڵشاد گەرمیانی
                     
ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك ده‌ستورو به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ كه‌قورئان و ئیسلامه‌،هیچ شه‌ك و گومانێكمان لێی نیه‌،
ئاماده‌نین بیخه‌ینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌،ئه‌وه‌ غه‌یری ئێمه‌یه‌ وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، هه‌ر ڕۆژه‌و ڕوو له‌ خۆری
 ده‌ستكردی به‌رنامه‌و بیردۆزه‌یه‌كی نامۆی هاورده‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌كات، دوو ڕوانه‌ش بۆ
 هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی ساده‌و ساویلكه‌ی موسڵمان،ته‌نها له‌ بۆنه‌ ئیسلامیه‌كان و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ترسنۆكانه‌
 گوتاری خۆ ده‌گۆڕن و ناوی خودا دێنن و وه‌ك موسڵمان و باوه‌ڕدارێك خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.

له‌ ناخیشیاندا شه‌ریعه‌تی خودایان قبوڵ نیه‌ و به‌كرده‌وه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن!تانه‌ له‌دادپه‌روه‌ری خوداو ڕه‌خنه‌ له‌به‌رنامه‌كه‌ی
 ده‌گرن!داوای ڕای خه‌ڵك و پشتگیری جه‌ماوه‌ریش ده‌كه‌ن، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ هه‌موو كایه‌كانی
 ژیان و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ هاورده‌ ناشه‌رعی و دژه‌ ئیسلامیه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر،
 له‌وانه‌ دزین و به‌ساخته‌ بردنی ڕای ئه‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رو تاكه‌ موسڵمانانه‌ی كه‌به‌هۆی بێزاریانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت و
 ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر هۆكارێكیتر، نایانه‌وێ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

 بۆیه‌ خه‌ڵكی ئیسلامیش به‌ پێویستی شه‌رعی سه‌رشانی خۆی ده‌بینێ و ده‌زانێ بۆ ڕێگرتن له‌ پیلانه‌كان و
 به‌رگری كردن له‌ئاین و بیروباوه‌ڕی ئه‌و میله‌ته‌و پاراستنی، بچێته‌ مه‌یدان و ده‌نگ بۆ ئیسلامیه‌كان بدات و
 به‌زمانی حاڵیشی بڵێ: به‌ڵێ بۆ ئیسلام و ئیسلامیه‌كان، نه‌خێر بۆ ماركسیه‌ت و عه‌لمانیه‌كان، به‌ڵێ بۆ
 گێڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و دادگه‌ری ئیسلام، نه‌خێر بۆ حوكمی ڕۆژئاواو ئیباحیه‌ت و بینینی دزینی ڕۆژانه‌ی 
تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان.



ئەحمەدی حاجی رەشید: لەم هەڵبژاردنەدا ئیسلامییەکان 18 تا 20 كورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنن

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ... فۆتۆ: رووداو
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

دوای تێپەڕبوونی چەند كاژێرێك بەسەر دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)، ئەحمەد رەشید، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان،رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم ئیسلامییەکان 18 تا 20 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنین.

رووداو: ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت نەخشەی سیاسی لەم هەڵبژاردنەدا دەگۆڕێت، ئەو دڵنیاییە لەكوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

ئەحمەد رەشید: هەر پارتێك پێشبینی دەكات دەنگەكانی زیاد دەبێت، یەكێك لەو گۆڕانكارییانەی نەخشە سیاسییەكە ئەوەیە کە ئەو پارتانەی هاوپەیمان بوون، واتە پارتی و یەكێتی، رێژەی دەنگەكەی نێوانیان بە یەكسانی نامێنێتەوە. پارتی ئەمجارە دەیەوێ بە یەكێتی بڵێت ئەوەی تاوەکو ئێستا شەڕت لەسەر دەكرد گوایە بێبەشكراوی لە دەسەڵات و پۆستەكان، ئەوە دەنگی راستەقینەی خۆتە و هەر ئەوەندەت پۆست بەردەكەوێ. 

پارتی دەیەوێ رێككەوتنی ستراتیژی بمێنێتەوە، بەڵام دەشیەوێ یەكێتی و پارتی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بزانن. چونكە پێیوایە كاتی ئەوە هاتووە بەو هەڵبژاردنە ئەوە یەكلایی ببێتەوە كە كێ سوودی لە رێككەوتنی ستراتیژی بینیوە. رێژەی دەنگی ئۆپۆزیسیۆنیش گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، چونكە ساڵی 2009، كۆمەڵ و یەكگرتوو كورسییان رۆیشت بۆ سۆسیالیست و زەحمەتكێشان، ئەو كورسییانە وەردەگرنەوە.

رووداو: ئۆپۆزیسیۆن پێشبینیی خۆی لەسەر جیاكردنەوەی لیستی یەكێتی لە پارتی بونیاتناوە، یان ئەوە تەنیا بانگەشەیە؟ 

ئەحمەد رەشید: پارتی دەیەوێت قەبارەی یەكێتی بزانێ و یەكێتیش دەیەوێ كارێك بكات دوای ئەو هەڵبژاردنە ئەو پۆستانە بەدەستبهێنێتەوە كە
 لەدەستیدا بوون. سەركردەكانی ئۆپۆزیسیۆن لەڕووی دەنگەوە وا پێشبینی دەكەن، خاڵی دووەمیش پێیانوایە ئۆپۆزیسیۆنبوون بەجێبهێڵن و دەسەڵات بگرنە دەست. بەڵام پێشنیازم بۆ ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە کە ئەزموونی عێراق رەچاو بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەویش ئەوەیە کە لیستی عێراقییە زۆرینە بوو، بەڵام لیستی دەوڵەتی یاسا بە كۆكردنەوەی كوتلەكان بووە زۆرینە.

رووداو: ئەو لیستانە کێن كە ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێ رایانبكێشێت؟

ئەحمەد رەشید: لیستی دیكە هەیە، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردن 

رووداو: بۆنموونە یەكێتی؟

ئەحمەد رەشید: ئاماژەكە ئەوەیە کە زۆرینەكان حكومەت پێكبهێنن. ئەو ئەگەرەش دوورە کە ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ یەكێتی حكومەت پێكبهێنێت. دووریشە ئۆپۆزیسیۆن خۆی بتوانێ رێژەی زۆرینە پێكبهێنێ. هێزی سێیەم هەركەسێک بێت، بەشداریی حكومەتی پێناكرێت. پارتی و یەكێتی هەركامیان زۆرینە بوون، باشترە ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ ئەو لایەنەدا حكومەت پێكبهێنێ.    

ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن ئامادە نەبێت حكومەت لەگەڵ پارتی پێكبهێنێ، ئەوكات پارتی ناچارە لەگەڵ یەكێتی ئەم کارە بکات. یان ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن ئامادە نەبێ لەگەڵ یەكێتی ئەوە بکات، ئەوە یەكێتی ناچارە دەست بە رێككەوتنی ستراتیژییەوە بگرێت.  

رووداو: هەست ناکەیت ئۆپۆزیسیۆن گوتارێكی گەورەی هەڵگرتووە؟ چونكە ناڵێت باشتر دەبین لە هەڵبژاردنی پێشوو، بەڵكو دەڵێت بەرەو دەسەڵات دەڕۆین، ئایا موفاجەئەی گەورە روودەدات؟

ئەحمەد رەشید: پێموانییە موفاجەئەی گەورە رووبدات. چونكە 70%ی دەنگدەران یەكلایی بوونەتەوە. من پێموایە دوای هەڵبژاردن، 3 كوتلەی گەورە دەردەكەون و حیزبە بچووكەكان لەو هەڵبژاردنەدا كۆتاییان پێدێت و ناگەنە پەرلەمان. ئەو کوتلانەش بریتین لە گرووپی ئۆپۆزیسیۆن، گرووپی پارتی و گرووپی یەكێتی. بە بڕوای من گرووپی ئۆپۆزیسیۆن گەورەترین كوتلە دەبێت.

رووداو: بە بۆچوونی هەندێك لە چاودێرانی سیاسی، ئەگەر نەخشەی سیاسی بگۆڕێت، ئەو گۆڕانە زیاتر لە سلێمانی دەبێت، ئەمە تا چەند راستە؟ 

ئەحمەد رەشید: داتاكان ئەوە پشتڕاستدەكەنەوە، بەڵام ئەمە ئەوەش ناگەیێنێت کە ئۆپۆزیسیۆن لە هەولێر دەنگی نەبێت. ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە هەولێر 220 هەزار دەنگی هەبوو، یەكێتیش 180 هەزار دەنگی هەبوو. بۆیە پارتی ناتوانێ بڵێ بەتەنیا ئەو خاوەنی هەولێرە.

رووداو: ئەگەر وەكو هاوپەیمان یان نزیك لە گۆڕان قسە نەكەیت، بۆچوونت چییە لەبارەی قەبارەی گۆڕان و یەكێتییەوە، پێشتر دەگوترا یەكێتی هەستاوەتەوە، ئێستا گۆڕانیش دەڵێ بەرەو دەسەڵات دەڕۆین؟

ئەحمەد رەشید: تاوەكو پێش 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ، یەكێتی كەوتبووە پێش گۆڕانەوە، بەڵام لەو رۆژەوە یەكێتی پاشەكشەی كردووە، چونكە بووەتە هۆی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان. خاڵێكی دیكە، كە زیانی لە یەكێتی داوە، نائامادەگی جەنابی مام جەلال-ە، پێشبینی دەكرێت ئێستاش گۆڕان لەپێش یەكێتییەوە بێت.

رووداو: ئێوە و گۆڕان و یەكگرتوو ئێستا 35 كورسیی پەرلەمانتان هەیە، ئەگەر كورسییەكانتان ببنە 45 كورسیش چۆن بەبێ یەكێتی حكومەت پێكدەهێنن؟ 

ئەحمەد رەشید: پێشبینی دەكەم كورسییەكانی ئۆپۆزیسیۆن بگاتە 40 كورسی. خۆ مەرج نییە ئۆپۆزیسیۆن هەر پشت بەو رێژەیە ببەستێت، وەكو گوتم دەكرێ لەگەڵ براوەی یەكەمی هەڵبژاردندا رێكبكەوێت.

رووداو: بزووتنەوەی گۆڕان بەرچاوڕوونیی داوەتە ئێوە كە چۆن دەسەڵات وەردەگرێت؟ 

ئەحمەد رەشید: هەموومان تێگەیشتووین لەوەی کە قۆناخی ئۆپۆزیسیۆن بوونمان تێپەڕاندووە.

رووداو: بەڵام كاتێک دەنگی پێویستتان نەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، چۆن تێتانپەڕاندووە؟

ئەحمەد رەشید: ئەگەر نەتوانین دەسەڵات بگرینە دەست، بەشێوەیەك لە شێوەكانی دیكە دەبینە ئۆپۆزیسیۆن.

رووداو: ئەو جۆرەی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن بوون چییە، مەگەر لەم خولەدا هەموو شێوازێكتان نەگرتەبەر: خۆپیشاندان، بایكۆت، رەتكردنەوەی پڕۆژە یاسا؟

ئەحمەد رەشید: مەبەستم تووندی و شلی نییە، هەندێك مەلەف هەبوون خاو بووین لەگەڵیاندا، مەلەف هەبووە بە تووندترین شێوە مامەڵەمان لەگەڵ كردووە، وەكو ئەوەی لە رۆژی 30ی حوزەیرانی ئەمساڵدا روویدا. 

رووداو: پێتوانییە لەئێستاوە دەرگایەكی گەورە كرابێتەوە لەبەردەم ئێوە و یەكێتیدا، بۆئەوەی بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رازی نەبن. چونكە ئەگەر ئەنجامەكان بەدڵی لایەنەكان نەبێت، بابەتی ناوی مردووان دێننەوە گۆڕێ؟ 

ئەحمەد رەشید: كۆمیسیۆن خۆی ئەو دەرگایەی كردووەتەوە، چارەسەرمان نییە و دەبێ هەڵبژاردن بكرێت و دوانەخرێ. ئینجا لە هەڵبژاردنەكانی پێشووشدا تەزویر هەبووە و كراوە، ئێستا بەتایبەتی یەكێتی خۆی ئامادە كردووە، ئەگەر ئەنجامەكانی بەدڵ نەبوو، مەسەلەی ناوی مردووان و ناوی دووبارە دەهێنێتەوە ئاراوە. ئینجا پێمانوایە لە سلێمانی تەزویرات كەمتر دەبێ، تاوەكو هەولێر و دهۆك. ئینجا گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ لەسەر بنەمای دەنگەكانی پێشوویان كارناكەن، بەڵكو پێیانوایە دەنگە ناڕازییەكان زۆرتر بوون.

رووداو: ئیسلامییەكان چەند كورسی دەهێنن؟

ئەحمەد رەشید: بە بڕوای من 18 تاوەکو 20 كورسی دەهێنین.

رووداو: رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی چۆن دەگوزەرێن؟

ئەحمەد رەشید: لەسەرەتاوە ئارام دەبێت، بەڵام لە نێوەڕاستەوە تووند دەبێتەوە. پێموایە ئاڵۆزیشی لێدەكەوێتەوە، بەڵام ناگاتە شەڕی گەورە.


رۆژنامەکەی مەلا بەختیار: لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی کورسییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات





ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

به‌پێی‌ راپرسییه‌ك كه‌ په‌یامنێرانی‌ سایتی‌ چاودێرنیوزی سەربە مەلا بەختیاری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئه‌نجامیانداوه‌
 رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و هێزه‌ ئیسلامییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

له‌ راپرسییه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ید سادق ئه‌نجامدراوه‌، یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یەکگرتوو ده‌نگی‌ زیاتر له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 
پێشودا ده‌هێنن‌.

له‌و راپرسییه‌دا كه‌ ته‌نها له‌ناو هاوڵاتیاندا ئه‌نجامدراوه‌، 4500 كه‌س به‌شداری‌ تێدا كردوه‌، 3114 هاوڵاتی‌ پێیان وایه‌ كه‌ یه‌كێتی‌
 له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، 3079 هاوڵاتیش پێشبینی‌ ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵ‌و
 یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانیان زیاد ده‌كات.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و راپرسییه‌ 2711 هاوڵاتی‌ پێیان وایه‌ كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كورسییه‌كانی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

شیاوی‌ باسه‌ له‌ كۆی‌ ئه‌و راپرسیانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رێژه‌ی‌ به‌شدار بونی‌ هاوڵاتییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ ئاستێكی‌ باشدایه‌.

پشتیوانی لیستی 104 لە پێنجوێن

سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ 104 وه‌ك مانگ دیاره‌،هه‌موان پشتیوانی‌ ده‌كه‌ن ... فۆتۆ:سیروان ڕه‌فیق



ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:

ژماره‌یه‌كه‌ی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، له‌ناو شاری‌ پێنجوێن كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ جه‌ماوه‌ری فراوانیان رێكخست بۆ بانگه‌شه‌كردن و پشتگیركردنی لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌وێنه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی‌ لایه‌نگرانی‌ لیستی‌ 104 ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ 104 لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی




بێ دوو دڵی و بە بێ وەستان ...
بو هوشیاری و لە خەو هەستان ...
بو دەسەڵاتێکی دادگەر ...
بو یەکسانی مافی بەشەر ...
بو حوکمێکی چاکەخوازی...
لە ناوچوونی پەرتەوازی...
بەڕێ کەون تاک و کومەڵ ...
دەنگ بدەنە لیستی کومەڵ...
لیستێک کە کومانکاتەوە ...
ناکوکی لە بیر باتەوە ...
جوانی ژینمان پێ نیشان بات..
خەم و ناسور لە دڵ لا بات...

ناصح شێخ محەمەد بەرزنجی
کوڕی پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی

500 ئۆتۆمبێل - 500 دڵی پرتەقاڵیی

صورة
صورةصورة
صورةصورة
صورةصورة